بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گۆڤاری ئەمریکیی نەشناڵ ئینترسێت، لە ڕاپۆرێکدا ستراتژی ئێران بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریکای بەکارامە زانی ونووسی : کۆشکی سپی لەبارەی ئێرانەوە بەهەڵە چووبوو و بایکۆتەکانی ئەمریکا بێ ئاکام ما.
لەو ڕاپۆرەدا هاتووە؛ بەرنامەو پلانە ئابوریەکانی بانکی ناوەندیی ئێران سەرکەوتووانە بەئاکام گەیشتووە.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، لە نوێترین کردەی دوژمنکارانەو دژە ئێرانیی خۆیدا، بانکی ناوەندیی ئێرانی بایکۆت کرد.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بانکی ناوەندیی ئێران، سندوقی گەشەی نیشتمانیی ئێران، و کۆمپانیای ئێعتمادی تیجارەتی پارسی بایکۆت کردووە.
دۆناڵد ترامپ مانگی مای٢٠١٨ لە کردەیەکی نایاسایی بە کشاندنەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، بایکۆت و ئابلۆقەی سەر کۆماری ئیسلامیی گەڕاندەوە.
زۆرێ لە کارناسان و تەنانەت بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکی، بەرلەوە لەمەڕ توانای باڵای بەرگریی ئێران و لاوازیی سەربازیی ئەمریکا لەهەمبەریدا، وشدارییان بەترامپ دابوو.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کە ئەو رۆژانە لەگەڵ گشت بەرپرسانی ئەمریکی خەریکی تۆمەت و بوختان هەڵبەستن بۆ ئێرانە لەمەڕ هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی بەشگەی سەعودیی ئارامکۆ، چوارشەممەی ڕابردوو بەڵێنی دابوو سزای قورستر بەسەر ئێراندا بسەپێنێ.
.......
340