١٧ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١٠:١٨
هیممەتی : ٣٤ لەسەتی ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و تورکیا بەپارەی نیشتمانی ئەنجام دەگرێ

سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی ئێران، ڕادەی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا بەپێی پارەی نیشتمانیی دوو وڵاتی لەئێستادا ٣٤ لەسەت ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ "عەبدوناسر هیممەتی" رۆژی دووشەممە بەئاماژە بە دیداری "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکارا، وتی: دوولایەن پێیان داگرت لەسەر بردنەسەری قەبارەی تیجارەت و چارەسەریی کێشە بانکییەکان بەتایبەت پەیوەندیی زیاتری نێوان بانکە ناوەندییەکان بۆ پێوشوێن گرتنی پەرەپێدانی ئاڵووێرەکان بەپێی پارەی نیشتمانیی دوو وڵات.

هیممەتی هەروەها وتی: لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیاش لەبارەی پەرەی هاوکاریی دوو قۆڵیی وتووێژ کرا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداریی لە دانیشتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیاو ڕووسیا سەردانی ئانکارای کردووە، پێش دانیشتنی سێ قۆڵی، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیداری کرد.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی یەکشەممە لەسەرووی شاندێکی پلەبەرزی سیاسی وئابوری گەیشتە ئانکارا.

.......
340