١٦ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٣٨
روحانی گەیشتە ئانکارا

سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران سەر لە ئێوارەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سیاسی و ئابووری گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن روحانی لەسەر بانگێشتنی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ئامادەبوون و وتارخوێندنەوە لە پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە بارەی سوریا گەیشتووەتە ئانکارا .

 روحانی ئەمڕۆ دوشەممە لە پەراوێزی جڤینی ئانکارا ، چاوی دەکەوێ بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا و رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا .

 پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا و تورکیا لە  ئانکارا ئەمڕۆ دوشەممە و لە درێژەی راوێژکاریەکانی ئەم سێ وڵاتە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێ .

.......
340