بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادڵ سەڵەواتی مامۆستای زانکۆی ئازاد و لیژنەی زانستی زانستگەی ئەدەب و زانستە مرۆییەکانی ئەو زانکۆیە لە شاری سنە، بۆ ڕاوێژکاریی سەرۆکی ناوەندی گەشەی بەڕێوەبەری و گۆڕانکاری ئیداریی وەزارەتی توندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی وڵات دیاری کرا.
لە حوکمی ڕحمەتوڵڵا پاکدڵ سەرۆکی ناوەندی گەشەی بەڕیوەبەری و گۆڕانکاری ئیداری بۆ سەڵەواتی هاتووە: هیوادارین بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو دەفرایەتیی ئەزموون و پسپۆڕیی ناو و دەرەوەی وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی بۆ جێبەجێ کردنی کاروباری "ئامادە کردن و ڕێکخستنی نەخشەڕێی بەڕێوەبەریی زانستی سیستەمی تەندروستی؛ دیاری کردنی دوورنوێن و ستراتژییەکانی زانست؛ ڕاهێنان، گەشە و پێدانی ڕاوێژکاریی پسپۆڕانە بۆ دەورگێرانی زانست لە کەرتی تەندروستی و ... لە هەوڵەکانتان بەهرەمەند بین.
.......
340