(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی تایم تورک؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە لێدوانێکدا لە ئانکارا وتیشی: ئەولەوییەتی تورکیا دیپلۆماسییە بەڵام بێتوو داخوازەکانی ئەم وڵاتە جێبەجێ نەکرێ، گەڵاڵەکەی خۆی دێنێتە مەیدانەوە و هێزەکانی دەنێرێتە نێو خاکی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.
ناوبراو ئاماژەی کردە سەرفەری ئەمڕۆ سێشەممەی خۆی بۆ ڕووسیا و دیداری لە گەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لەوان "ڤیلادمیر پوتین" ی هاوتای ڕووسی خۆی و هیوای خواست پرسەکانی ئەمدواییەی پارێزگای ئیدلیب چارەسەر بکرێن.
سوپای سووریا لە پەلامارەلانی چەن رۆژی ڕابردوویدا سەرەتا شاری گرینگ و ستراتژیکی "خان شێخوون"ی ئازاد کرد و پاشان گەیشتە شارۆچکەکانی «اللطامنه، لطمین، مورک، معرکبه و کفرزیتا» و ئەوانەی یەک لە دوای یەک پاکتاو کرد.
قسەکانی ئەردوغان لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا لە دوو ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵەزەیروون بە هاوکاری گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن خۆیەوە، چوار هەزار کیلۆمەتر لە خاکی سووریا لەوان شارەکانی الباب، اعزاز، جرابلس و عفرینی لە باکووری ئەم وڵاتە داگیر کردووە.
دەوڵەتی سووریا بە داگیرکەر ناو بردنی دەوڵەتی تورکیا لەبەر ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا، بەردەوام خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی سووریا بووە.
/129
٢٧ ئاب ٢٠١٩ - ٠٦:٢٦
News ID: 971955
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هێزە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بێتوو دیپلۆماسی بە ئەنجام نەگات دەچنە نێو خاکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.