(ABNA24.com) ئاهەنگی دووری کردن لە موشرکین بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە حاجیەکانی بەتولحەڕان لە سارای عەرەفات بەڕێوە چوو .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران ، لە ڕێ و ڕەسمی دووری کردن لە موشرکین کە ڕۆژی شەمە بە خوێندنەوەی پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی بۆ حاجیەکانی بەتوڵحەرام دەسپێکرا .
حاجیە ئێرانیەکان و بڕێک لە حاجیەکانی وڵاتانی دیکە دروشمی مردن بۆ ئەمریکا و مردن بۆ ئیسرائیلیان بەرز کردەوە . بەشدار بووان لە ئاهەنگی دووری کردن لە موشرکین هەروەها لە بڕیارنامەی پێنج بڕگەیی بە ئیدانە کرانی هەرجۆرە هەوڵی وڵاتان بۆ ئاسایی کردنەوەی هاوکاریەکان لە گەڵ ڕژیمی زایونی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایونی لە مەڕ بە دی هاتنی ناکۆکی نێوان موسوڵمانەکان نەفرەت و تووڕەیی خۆیانیان ڕاگەیاند و جەختیان کرد لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام .
حاجیە ئێرانیەکان و بڕێک لە حاجیەکانی وڵاتانی دیکە هەروەها لەو بڕیارنامەدا ئازادی قودسی شەریف لە چنگ ڕژیمی زایونی بە ئارمانج و ئەولەویەتی بێ وێنەی ئومەتی ئیسلامیان زانی و بە وەبیرهێنانەوەی ڕیساڵەت و ڕەوڵی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوەکان پێویستی پێبەندی بە حەق دادگەری و بەرگری لە مافی نەتەوە مەزڵوومەکان لە هەمبەر پاوانخوازی وڵاتانی پاوانخواز و نیزامی زاڵیەتی خوازی داوا کرد .
/129
١١ ئاب ٢٠١٩ - ٠٧:١٥
News ID: 968177
ئاهەنگی دووری کردن لە موشرکین بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە حاجیەکانی بەتولحەڕان لە سارای عەرەفات بەڕێوە چوو .