٤ ئاب ٢٠١٩ - ٠٩:٤٨
٢٠ کوژراو و ٢٤ بریندار لە تەقەتفەنگەکەی تێگزاسی ئەمریکا

"گرێگ ئابۆت" " Greg Abbott فەرمانداری ئەیالەتی تێگزاسی ئەمریکا ئێوارەی شەممە بە کاتی خۆجێی ڕایگەیاند لە ڕووداوی تەقە کران لە گەورە فرۆشگەی "والمارت" لە شاری "ئێل پاسۆ"ی ئەم ئەیالەتە، ٢٠ کەس کوژران و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.

(ABNA24.com) بە پێی ڕاپۆرتی پارس تودەی؛ گومانلێکراوی سەرەکیی ئەم تەقەتفەنگە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵە بە ناوی "پاتریک کروسیۆس" Patrick Crusius کە ئێستاکە لە گرتووخانە ڕاگیردراوە.

"کرۆسیۆس" پاش گیرانی بانگەشەی کردووە کە ئەو کارەی لەبەر هاتنی بەکۆمەڵی کۆچبەران لە مکزیکەوە بۆ تێگزاس ئەنجام داوە.

"پاتریک کروسیۆس" هەروەها وتوویەتی کە ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستییەکەی نیوزیلەندیش کارێکی درووستی کردووە.

جەنایەتەکەی تێگزاس سەر لە بەیانی شەممە بە کاتی خۆجێی ڕوویدا.

"دۆنڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ئەو جەنایەتە تەنیا لە تویتەرەکەیدا داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە زۆر بوونی هەژماری کوژراوان و رایگەیاند کە ئەوە ڕووداوێکی  تۆقێنەر و هەواڵێکی نالەبار بووە.

بە دەسپێبوونی سەردەمی سدەرۆک کۆمارەتیی "دۆۆناڵد ترەمپ" لە ئەمریکا چالاکیی گرووپەکانی توندڕەو و ڕەگەزپەرست لەم وڵاتە یەکجار پەرەی سەندووە.

ساڵانە بەهەزاران کەس بە هۆی تەقەتفەنگ لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن. بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، نزیکەی ٢٧٠ تا ٣٠٠ ملوێن چەکی گەرم لە ئەمریکادایە؛ بەو مانایە کە دەتوانین بلێێن بۆ هەر شاروومەندێکی ئەمریکایی چەکێک لەم وڵاتە بوونی هەیە.

وێرای داخوازەکانی گرووپەکانی لایەنگر و بەرگریکاری مافی شاروومەندێتی لە ئەمریکا، لەبەر دزەو دەسەڵاتی بەهێزی لۆبیی چەک، تا ئێستا هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە یاسا و ڕێساگەلێکی قورس و قایم سەبارەت بە بەرتەسک کرانی فرۆشی چەک لەم وڵاتە پەسەن بکەن.




/129