(ABNA24.com) "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە کاراکاسی پێتەختی ڤەنیزۆئیلا، ڕاشکاوانە رایگەیاند: هاوکاری نێودەوڵەتی لە زۆرێک لە بوارەکاندا لەوان بازارگانیی ئازاد، ژینگە، دەسەڵاتدارێتیی یاسا، ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان و زۆر بواری دیکە بە شێوەیەکی بێ وێنە خەریکە زەبر دەبینێ.
زەریف بە ئاماژە بە ئەنجامی کارەساتباری شەپۆلی پێشووی یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا لە سەرەتای دەیەی ٢٠٠٠ بریتی لە داگیرکاری، بێ بەزەیی بوون و توندڕەویی ڕەها، پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی یەکلایەنەخوازییەکانی ئەمریکا.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە مەترسیی سیاسەتی بێ وێنەی خۆوەردان لە کاروباری ناوخۆیی خۆیاندان، وتیشی: ئەمریکا لە پێناو تیا بردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، نەک هەر بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی بنپێ کردووە بەڵکوو ئەو وڵاتانەشی بایکۆت کردووە کە خۆیان بە ئەرکمەند زانیوە بەرامبەر بە مانەوە لەو ڕێککەوتنەدا.
زەریف بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرەی پێشەوەی خۆڕاگری بەرامبەر بە سیاسەتی یەکلایەنەخوازیی نوێی ئەمریکایە، وتیشی: خۆوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی ڤەنیزۆئیلا لەوان لە ڕێگای پەرە پێدانی هەوڵەکانی هاوپێوەند بە کودتای سەربازی لە مانگی ئاپریلی ڕابردوو نموونەیەکی دیکە لە کردەوە و ئاکاری دوژمنکارانە و نیازناپاکانەی ئەمریکایە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە جم و جۆڵی نایاسایی ئەمریکا، خەریکی پەرە پێدانی ناپاوەجێی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە، پێی داگرت: ژمارێک لە ڕژێمە عەرەبەکان کە هاوڕێیەتی پیلانەکانی ئەمریکا دژ بە گەلی فەلەستین دەکەن، نەک هەر خەیانەت بە فەلەستینییەکان دەکەن بەڵکوو ئاشتی و ئاسایشی سەرانسەری ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
/129
٢١ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥٠
News ID: 963150
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: شەپۆلی نوێ شەڕاشۆیی یەکلایەنەخوازانەی ئەمریکا خەریکی لاواز کردنی دەسەڵاتدارێتیی یاسا لە ئاستی جیهانیدایە.