١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٣٣
رەئیسی: ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێران بەفەرمانی ئەمریکا ئەنجامی گرت

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتی: کردەی ئینگلیز لەمەڕ ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی لە جەبەل تارق بەوەکالەت لە ئەمریکا ئەنجامی گرت.

(ABNA24.com) سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران وتی: کردەی ئینگلیز لەمەڕ ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی لە جەبەل تارق بەوەکالەت لە ئەمریکا ئەنجامی گرت.

حوججەتولئیسلام سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران رۆژی دووشەممە لەکۆڕی بەرپرسانی باڵای دادەوانی بەئاماژە بە ڕاگرتنی نایاسایی نەوتهەڵگری ئێران لە جەبەل تارق لەلایەن ئینگلیزەوە، ئەو کردەی بە ڕەفتارێکی زاڵمانەو لەدژ هەموو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی و وتی: ئەو کردە لەکاتێکدایە کە جاڕدەرانی یاسا لەهەمبەر دزرانی نەوتی عێراق و سوریا لەلایەن ترۆریستانی داعش ولایەنگرانیان لەناوچە بێ دەنگ ببوون.

هێزی دەریایی ئینگلیز رۆژی پێنج شەممە(چواری ژوولای) لەکردەیەکی نایاسایی و لەسەر داوای ئەمریکا  نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە جەبەل تارق ڕاگرت.

سەرۆکی دەزگەی داد هەروەها بەئاماژە بەهەوڵی پراکتیکی ئێران لە هەنگاوی دووهەمی کەمکردنەوەی بەڵێنیەکانیان لەچوارچێوەی بەرجامدا وتی: بێ دەربەستی و بێ کردەوەیی ئوروپیەکان لەهەمبەر بەرجام سەلمێندراوەو هەوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێنیە بەرجامییەکان و زیادکردنی ئاستی پیتاندن بڕیاری نیشتمانییە.

رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) مۆڵەتی شەست رۆژەی ئێران بەلایەنە ئوروپییەکانی بەرجام بۆ جێ بەجێ کردنی بەڵێنیەکانیان لەبواری نەوتی و بانکی کۆتایی پێهات و بەهۆی کەمتەرخەمیی ئوروپییەکان لەهەمبەر جێ بەجێ کرانی بەڵێنیە بەرجامییەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگوێرەی بڕگەی٢٦و٣٦ی بەرجام، هەنگاوی دووهەمی کەمکردنی بەڵێنیە بەرجامییەکانی ڕاگەیاند و پراکتیکی کرد.



/129