(ABNA24.com) وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئاستی پیتاندنی ئێران لە ٣.٦٧ لەسەتا دەربازبووەو پیتاندنی ماددە بەرهەم هێنراوەکان گەیشتووەتە نزیک چوار و نیو لەسەت.
"بێهروز کەمالوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رۆژی دووشەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی فارس وتی: نموونە وەرگیراوەکان لەلایەن پشکێنەران دەگوێزرێنەوە بۆ ئیسفەهان(ناوەندی ئێران) و هەتا سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەکەی دەخرێتە بەردەست ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.
کەمالوەندی وتیشی: ڕادەی پیتاندنی ئێستا تەواو وەڵامدەری پێویستیی بەرهەم هێنانی سوتەمەنیی ڕێئاکتۆرەکانی ئێرانە.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها پیتاندنی بیست لەسەتای لە بژارە باسکراوەکان لە بەرنامەکانی هاوپێوەند بە هەنگاوی سێهەمی کەمکرانی بەڵێنیە بەرجامییەکانی کۆماری ئیسلامی ناوبرد.
ئێران رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) پاش کۆتایی مۆڵەتی شەست ڕۆژەی خۆی بە ئوروپییەکان بۆ جێ بەجێ کردنی وادە بەرجامییەکان، پرۆسەی تێپەڕین لە پیتاندنی سەرووی ٣.٦٧ لەسەتی دەس پێ کرد.
ئێران هەروەها وشداریی بە ئوروپاییەکان دا ئەگەر بەڵێنیەکانیان جێ بەجێ نەکەن، کۆماری ئیسلامی هەنگاوی سێهەم پتەوتر هەڵدەگرێ.
/129
١٠ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٨:٣٢
News ID: 959698
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ئاستی پیتاندنی ئێران لە ٣.٦٧ لەسەتا دەربازبووەو پیتاندنی ماددە بەرهەم هێنراوەکان گەیشتووەتە نزیک چوار و نیو لەسەت.