٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥٦
کوژرانی چوار کەسی مەدەنی سوری لە پەلاماری ئاسمانیی رژێمی ئیسراییل بۆسەر دەوربەری دیمشق

لە پەلاماری سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی بۆسەر دەوربەری دیمشق چوار کەسی مەدەنی سوری لەوان مناڵێکی شیرەخۆرە ، کوژران .

(ABNA24.com) لە پەلاماری سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی بۆسەر دەوربەری دیمشق چوار کەسی مەدەنی سوری لەوان مناڵێکی شیرەخۆرە ، کوژران .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا ) لەم پەلامارە  ئاسمانیەدا بۆسەر دەوربەری دیمشق ، 21 کەسی مەدەنی دیکەی سوریش بریندار بوون.

بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریاش چەندین موشەکی بەرپەرچدایەوە کە لە لایەن فڕۆکە جەنیگەکانی رژێمی زایۆنی لە لوبنانەوە بەرەو پارێزگەی حومس لە ناوەندی سوریا و دەوربەری دمشق هاویژرابوون .

رژێمی زایۆنی هەروەها لە پەلامارێکی دیکەدا ، ناوچەیەکی لە گومرکاتی سوریا لە ناوچەی شەنشار لە شاری قەسیر لە نزیک سنووری لوبنان پێکا .

 رژێمی زایۆنی هەمیشە بۆ داکۆکی وپشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و بارەگای ئەرتەش و ژێرخانەکانی سوریا دەپێکێ .



/129