(ABNA24.com) وەزیری بەرگریی نوێی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەغدا لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپی ترۆریستیی داعش، جەختی کرد لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ تاران.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، "نەجاح حەسەن شمری" وەزیری بەرگریی نوێی عێڕاق لە دیدار لەگەڵ سەردار "مستەفا مورادیان" ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەغدا، جەختی کرد لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی بەرگری وسەربازیی نێوان دوو وڵات و بەهێزکرانی هاوکاریی نێوانیان.
وەزیری بەرگریی نوێی عێراق وتی: دوو وڵاتی دراوسێی ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دۆست و برادەر لەتەنیشت یەکترین.
شمری بەپێداگری لەسەر بەهێزکرانی ناوەندی چوار قۆڵیی گۆڕینەوەی زانیاریی لەدژ ترۆریزم لە بەغدا بەهاوبەشی ئێران، ڕووسیا، عێراق و سوریا، پەسنی چالاکییەکانی ئەو ناوەندەی دا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا.
لەو دیدارەدا، سەردار مورادیان ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەغدا پەیامی پیرۆزبایی سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی بەبۆنەی هەڵبژێردرانی شمری پێشکەشی ناوبراو کرد.
/129
٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٤:٥٥
News ID: 957317
وەزیری بەرگریی نوێی عێراق وێڕای ڕێزگرتن لە یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەغدا لە بەرەوڕووبوونەوەی گرووپی ترۆریستیی داعش، جەختی کرد لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا لەگەڵ تاران.