٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٤٣
ھەنیە : فەلەستین فرۆشتن ھەڵناگرێ

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین«حەماس» وێڕای بە ڕەتکراوە زانینی سەودای سەدەو کۆنفرانسی بەحرەین پێی داگرت: فەلەستین فرۆشتن ھەڵناگرێ.

(ABNA24.com) سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین«حەماس» وێڕای بە ڕەتکراوە زانینی سەودای سەدەو کۆنفرانسی بەحرەین پێی داگرت: فەلەستین فرۆشتن ھەڵناگرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران «ئیسماعیل ھەنیە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین«حەماس» ڕۆژی سێ شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە کێشەی فەلەستین بەرەوڕووی ھەڕەشەیەکی ستراتژیی دەگمەنە، وتیشی: گەلی فەلەستین ماوەی ئەوە سەرەتی دان و یان سازانی بەکەس نەداوە.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی فەلەستین«حەماس» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە قودس و سەرتاسەری سەرزەوینی فەلەستین بۆ فەلەستینییەکانە، وتیشی: کۆنفرانسی بەحرەین کۆنفرانسێکی سیاسییە لە قەواخی ئابووری و ورووژاندنی دراڤی دا کە ئامانجەکەی لەبار بردنی کێشەی فەلەستینە.

کۆبوونەوەی ئابووریی بەحرەین کە یەکەم قۆناغی ڕاپەڕاندنی پیلانی پڕلە شەرمی «سەودای سەدە»یە لە ڕۆژی سێ شەممەوە لە مەنامەی پێتەختی ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی و غەیری ئیسلامی لەوانە لوبنان و عێراق و چین و ڕووسیاش کۆبوونەوەکانی بەحرەینیان بایکۆت کردووە.

ڕاکێشانی سەرمایە بۆ سەرزەوییەکانی فەلەستین و دانی قەرزی کەم سوو بە فەلەستین لەو ئامانجانەی دانیشتنەکەی بەحرەین ڕاگەیەندراوە.

بە گوێرەی گەڵاڵەی ئەمریکیی "سەودای سەدە"  کە بە نیازی فەوتاندنی مافی جەماوەری فەلەستینە،قودسی پیرۆز ڕادەستی ڕژێمی زایۆنی دەکرێ، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە، مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین بەرتەسک دەبێتەوە بە زەوی و زارە داگیر نەکراوەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززە.



/129