٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٥
برینداربوونی هەشتا فەلەستینی لە تێکهەڵچوونەکانی قودسدا

لە تێکهەڵچوونی قورسی نێوان فەلەستینیان لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لە شارۆچکەی عیسەوییەی قودسی داگیرکراو، لانیکەم هەشتا فەلەستینی بریندار بوون.

(ABNA24.com) لە تێکهەڵچوونی قورسی نێوان فەلەستینیان لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لە شارۆچکەی عیسەوییەی قودسی داگیرکراو، لانیکەم هەشتا فەلەستینی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین بەگێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان، تێکهەڵچوونی قورس لەنێوان فەلەستینیان و داگیرکەرانی زایۆنی لە سەرلەئێوارەی رۆژی ڕابردوو(هەینی) یەوە دەس پێ کراو هەتا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە درێژەی بوو.

تێکهەڵچوونەکان لە شارۆچکەی عیسەویە پاش شەهید بوونی"محەممەد سەمیر عوبەید"ی دیلی ئازادکراوی فەلەستینی بەزەبری گولـلەی داگیرکەرانی زایۆنی ، تەشەنای کرد.

سەربازانی زایۆنی هەروەها ئەمڕۆ لانیکەم ١٩ کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەی عیسەویەیان قٶڵبەست کرد کە زۆربەیان ئەندامی بنەماڵەی شەهید محەممەد سەمیر عوبەیدن.

لەهەواڵێکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: رۆژی ڕابردوو لە شەست و چوارەمین ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە لەسنوری غەززەو سەرزەوییە داگیرکراوەکان، چل و نۆ فەلەستینی بەزەبری گولـلەی سەربازانی زایۆنی بریندار بوون.



/129