٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٣
لە ڕاوەرگرتنەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵبژاردنی ئەمریکا، دوو پاڵێوراوی دیموکرات وەپێش ترەمپ دەکەون

دەرەنجامی ڕاوەرگرتنەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵبژاردنی تازەی ئەمریکا، دەربڕی ئەوەن کە پاڵێوراوانی دیموکرات لە خولی بەرایی ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ، وەپێش سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کەوتوون.

(ABNA24.com) دەرەنجامی ڕاوەرگرتنەکانی ھاوپەیوەند بە ھەڵبژاردنی تازەی ئەمریکا، دەربڕی ئەوەن کە پاڵێوراوانی دیموکرات لە خولی بەرایی ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ، وەپێش سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیان کەوتوون.

بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی «ھیل»، دەرەنجامی ڕاوەرگرتنی دامەزراوەی «ئێمێرسۆن» وای دەرخستووە کە «جۆبایدێن»و «بێڕنی سەندێرز» پاڵێوراوانی دیموکرات  لە خولی بەرایی ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ ی ئەمریکا ، لە سەدا دە وەپێش داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئێستای  وڵاتەکەیان کەوتوون.

بە پێی ئەم ڕاوەرگرتنە، لە سەدا ٥٥ی بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە ڕایانگەیاندووە کە لە ھەڵبژاردنی داھاتووی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی  ئەمریکا دەنگ بە «جۆبایدێن» یان «بێڕنی سەندێرز» دەدەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەدا ٤٥ی بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە ڕایانگەیاندووە کە دەنگ بە داناڵد ترەمپ دەدەن.

دەرەنجامی ئەم ڕاوەرگرتنە کە ترەمپ لەگەڵ ھەردووک پاڵێوراوەکە ھەڵدەسەنگێنێ ھەروەھا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لەسەدا ٥٣ی بەشدارانی ڕاوەرگرتنەکە ڕایانگەیاندووە کە، دەنگ بە «ئێلیزابێت وارن» سێناتۆری دیموکراتەکان لە ئیالەتی ماساچووسێت دەدەن و تەنیا لە سەدا ٤٧ یان وتوویانە کە ترەمپ ھەڵدەبژێرن.

لەم ڕاوەرگرتنەدا «کامیلا ھەریس» سێناتۆری دیموکراتەکان لە ئیالەتی کەڵیفۆڕنیاو « پیت بودجێج»ی سەرۆکی شارەوانیی شارێکی ئیالەتی ئیندیاناش بە مەودای لە سەدا چوار وەپێش ترەمپ کەوتوون.

دەرەنجامی ئەم ڕاوەرگرتنانە ئەوەی دەرخست کە لەسەدا ٤٨ی بەشداران لە کردارەکانی ترەمپ ڕازی نین. ھەتاکو ئێستا ڕاوەرگرتنی زۆر لە سەرتاسەری ئەمریکا بڵاو بووەتەوە کە زۆربەیان دەربڕی وەپێش کەوتنی بایدێن لە بەرامبەر داناڵد ترەمپن لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ ئەمریکادا.




/129