(ABNA24.com) نوێنەرێکی سەر بە پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پێی داگرت: ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان تەنانەت بەبێ ھاوبەشیی یەکێتیی نیشتیمانیش بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،ڕێبوار بابکەیی نوێنەری سەر بە پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ بنکەی ھەواڵدەریی بەعدا ئەلیەوم ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان لە سەر ڕەوتی وتوێژەکانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتەکەی و ناساندنیان بە پەرلەمان بەرلە کۆتایی ھاتنی مۆڵەتی یاسایی ٣٠ ڕۆژەکەی بەردەوام دەبێت.
بابکەیی لەم بارەیەوە پێشی داگرت کە ڕەوتی پێکھێنانی کابینەی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان و ناساندنی ئەندامی کابینەکە بە پەرلەمانی ھەرێم بۆ دەستخستنی دەنگی متمانە بەبێ سەرنجدانی ھەڵوێستی سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و تەنانەت بەبێ ڕادەست کردنی پێڕستی ناوی پاڵێوراوانی یەکێتی بە مەسرور بارزانیش بەردەوام دەبێت.
/129
نوێنەری پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی ھەرێم : ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان بەبێ یەکێتیی نیشتیمانیش بەردەوام دەبێت
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٨
News ID: 955981
نوێنەرێکی سەر بە پارتی دیموکرات لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان پێی داگرت: ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان تەنانەت بەبێ ھاوبەشیی یەکێتیی نیشتیمانیش بەردەوام دەبێت.