(ABNA24.com) سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە واژۆ کردنی فەرمانێکی کارگێڕی، ژمارێکی بایکۆتی نوێ بە سەر ئێران داسەپاند.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "دۆناڵد ترەمپ" ئەو بایکۆتانەی بە توند وەسف کرد و وتی: ئەمریکا درێژە دەدات بە وەبن گوشار نانی زیاتری ئێران.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی کرد؛ واشینگتۆن لە ڕێگای داسەپاندنی بایکۆتی زیاتر بە سەر ئێران بۆ پێشگری بە دەسڕاگەیشتنی تاران و چەکی ئەتۆمییە.
ئەو قسە بێ بنەمایانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا لە ١٣ ڕاپۆرتدا پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئاشتیانەبوونی چالاکیی ئەتۆمیی ئێران پشت راست کردۆتەوە.
چەن خولەکێک پاش ئەو فەرمانەی ترەمپ ، " ئستیڤێن منوچین" وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی کە واشینگتۆن نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ٨ کەس لە کاربەدەستانی باڵای سپای پاسداران شۆڕشی ئیسلامی لەوان سەردار سەرتیپ "عەلیڕەزا تەنگسیری" فەرماندەری هێزی دەریایی سپای پاسداران، سەردار سەرتیپ "ئەمیر عەلی حاجی زادە" فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسداران و سەردار سەرتیپ پاسدار "محەممەد پاکپوور" فەرماندەری هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی بایکۆت کردووە.
بە وتەی منوچین واشینگتۆن بەنیازە ئەم هەفتەیە "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بایکۆت بکات.
وەزیری خەزانەداریی ئەمریکا بانگەشەی کرد ئەو بایکۆتانە بە ملیاردان دۆلار لە دارایی و سامانی ئێران بلۆکە دەکات. بەم حاڵەشەوە "منوچین" لە قسەگەلێکی دژبەیەکدا ڕایگەیاند بێتوو ئێران دانوستان بکات بایکۆتانی لە سەر هەڵدەگیردرێ.
هاوکات "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو بایکۆتانەی بە بەشێک لە "کەمپەینی زیاترین گوشاری واشینگتۆن" دژ بە ئێران لە قەڵەم دا
/129
٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٥٧
News ID: 955979
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە واژۆ کردنی فەرمانێکی کارگێڕی، ژمارێکی بایکۆتی نوێ بە سەر ئێران داسەپاند.