٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٤٦
عەراقچی: سەبری ستراتژیکی ئێران کۆتایی هاتووە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا لە ڤییەنا بە ئاماژە بە بەڵێنشکێنییەکانی ئەورووپاییەکان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جەختی کرد؛ سەبری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی هاتووە.

(ABNA24.com) جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا لە ڤییەنا بە ئاماژە بە بەڵێنشکێنییەکانی ئەورووپاییەکان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جەختی کرد؛ سەبری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی هاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی  ئیرنا؛ "سەید عەباس عەراقچی" بە ئاماژە بەوەی کە ئەورووپاییەکان تا ئێستا بەڵێن و ئەستۆگرییەکانیان بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەجێ نەهێناوە، رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانێ لەوە زیاتر بەشێوەی یەکلایەنە پێبەند بمێنێتەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و جێبەجێی بکات.

عەراقچی راشیگەیاند: ئێران پێشوازی دەکات لە هەڵوێستە سیاسییەکانی وڵاتانی ئەورووپایی و دوو وڵاتی نائەورووپایی دیکەی نێو ڕێککەوتنی ئەتۆمی دژ بە چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، بەڵام ئەم هەڵوێستە سیاسییانە دەبێ ببن بە هەنگاوی بە کردەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی سیاسی ئاماژەیشی کردە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیی کۆمیسیۆنی هاوبەش لە ڤییەنا و وتی: تاران هیوادارە لە کۆمیسیۆنی هاوبەشدا هەنگاوی بە کردەوە و کاریگەر لە لایەن ولاتانی ئەندامی  ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەتایبەت وڵاتانی ئەورووپاییەوە ببینێ، ئەگینا درێژە دەدات بە جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی خۆی لەمەڕ کەم کردنەوەی بەڵێن و  ئەستۆگرییەکانی بەرامبەر بە  ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە ئەوەش بە تەواوەتی بڕیارێکی یاسایی و لە سەر بنەمای مافەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدایە.

نوێترین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمڕۆ هەینی لە ئاستی جێگرانی وەزیر و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وڵاتانی ١+٤ لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێ.




./129