(ABNA24.com) پێوەندی گشتیی پیگەی حەمزە سەیدوشوهەدا ع ی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی کوژرانی تیرۆریستێکی کرد لە چاڵدۆرانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی سپا نێوزپێوەندی گشتیی پیگەی حەمزە سەیدوشوهەدا ع ی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ دوشەممە لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند : ئێوارەی یەکشەممە تیمێکی تیرۆریستی دژە شۆڕش سەربە ئیستکباری جیهانی کە بە نیازی دزە کردنەنێو سنوورەکانی ئێران بوو ، لە ناوچەی چاڵدۆران لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئاسایشتیەکانی ئێران ناس کران . لەم ئاگاداری نامەیە دا هەروەها هاتووە: لە تێکھەڵچوونی نێوان ئەم تیمە تیرۆریستیە لەگەڵ هێزە ئاسایشتیەکانی ئێران یەکێک لە تیرۆریستان کوژراو ودووکەسی تریش بریندار و یەک کەسیش دەسگیر کرا. لە دڕێژەی ئەم ئاگاداری نامەیەدا هاتووە: لەم تێکھەڵچوونەدا بڕیکی جێی سەرنج چەک، کەرەسە وئامێر ، تەقەمەنی وسیستمی پێوەندیش لە تیرۆریستان دۆزرایەوە ودەستی بەسەر داگیرا.
/129
٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٢٧
News ID: 954700
پێوەندی گشتیی پیگەی حەمزە سەیدوشوهەدا ع ی هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی باسی کوژرانی تیرۆریستێکی کرد لە چاڵدۆرانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران.