٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٢٦
سەرۆکی هێزی دادەڤانیی ئێڕان : ئەمریکا گەورەترین بنپێکەری مافی مرۆڤە

سەرۆکی هێزی دادەڤانیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا گەورەترین بنپێکەری مافی مرۆڤە، پێی داگرت: ئەمریکایش هەروەکوو هاوپەیمانە کۆنەپەرەستە ڕۆژئاواییەکانی و ڕژێمی زایۆنی ، کارنامەی ڕەشی لە پشتیوانی ولاگری لە مافی شارومەندی هەیە .

(ABNA24.com) سەرۆکی هێزی دادەڤانیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا گەورەترین بنپێکەری مافی مرۆڤە، پێی داگرت: ئەمریکایش هەروەکوو هاوپەیمانە کۆنەپەرەستە ڕۆژئاواییەکانی و ڕژێمی زایۆنی ، کارنامەی ڕەشی لە پشتیوانی ولاگری لە مافی شارومەندی هەیە .

حوجەتۆلئیسلام وەلموسلمین " سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی ئەمڕۆ دوشەممە لەناو کۆڕی باڵوێزان ، کاردارانی وڵاتانی بیانی ونوێنەرانی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی لە تاران وتی: ئایا ولاتانی ڕۆژئاوایی کە لەگەڵ ئەمریکیەکان لە دژی نەتەوەی ئێران هاوڕێیەتیان کردووە وتەنانەت لە دانی مادەی خواردەمەنی ، دەرمان وکەرەسەی پزیشکی بە ئێران خۆدەبوێرێن دلسوز و پشتیوانی مافی مرۆڤن؟ حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلیمن ڕەئیسی وتی: هەرئەم وڵاتانە کە لەمپەری دەسڕاگەیشتنی نەتەوەی ئێران بە دەرمان وکەرەسەی پزیشکین ، مێحوەری سەرەکی داڕشتن وپەسەن کردنی بڕیارنامەکانی مافی مرۆڤ لەدژی نەتەوەی ئێرانیشن. سەرۆکی هێزی دادەڤانیی ئێران بە ئاماژەدان بە بنپێکردنی بەربڵاوی مافی فەلەستینیەکان لە لایەن زایۆنیەکانەوە ڕایگەیاند : ڕژێمی زایۆنی بە پشتیوانیی ئەمریکا مافی فەلەستینیەکان بنپێدەکات کە پەسەن کردنی یاسای دەوڵەتی جولەکە وپەرەی شارۆچکە چێ کردن ، لە گرینگترین بابەتەکانە .

حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین ڕەئیسی ، تاوان وجەنایەتەکانی ڕژێمی سەعودی لە بابەتەکانی تری بنپێکردنی مافی شارومەندی ڕاگەیاند ووتی:هەرئێستاکە کەسانێکی زۆ لە چالاکانی سیاسی ومەدەنی لە عەرەبستان وبەحرەین ئیعدام دەکرین کەئەم ئیعدامانە بە پشتیوانیی ئەمریکا ئەنجام دەبێت. سەرۆکی هێزی دادەڤانیی ئێران بە ئاماژەدان بە پەلاماری عەرەبستان لە خەڵکی زۆڵملێکراوی یەمەن وتی؛ سەعودیەکان بە پشتیوانیی ئەمریکیەکان وهاوپەیمانەکانیان فرەتر لە شەست هەزار کەسیان کوشتووە ودیار نیە کە چ کاتێک فرۆشرانی چەک بە عەرەبستان وئیمارات ڕادەگیردرێت.

حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین ڕەئیسی بە راگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا لە ناوخۆدا لەگەڵ نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و کەموکوڕیی دێموکراسی ڕووبەڕووە ڕایگەیاند : بە پێی ڕاپۆرتی نوێنەری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ٤٤ ملیۆن کەس لە ئەمریکا لە هەژاری دا بەسەر دەبەن.



/129