٢٥ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:١٧
هەڵبژێردرانی وەزیرانی نوێی کابینەی عێراق

وەزیرانی ناوخۆ، بەرەڤانی و دادی عێراق دوای هەشت مانگ کێشەو ناکۆکیی نێوان گروپە سیاسیەکان هەڵبژێردران.

(ABNA24.com) وەزیرانی ناوخۆ، بەرەڤانی و دادی عێراق دوای هەشت مانگ کێشەو ناکۆکیی نێوان گروپە سیاسیەکان هەڵبژێردران.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی ئەلعالەم ، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دوشمەمە وەزیرانی ناوخۆ، بەرەڤانی ودادین هەڵبژارد، بەلام وەزیری پێشنیارکراوی پەروەردە وڕاهێنان نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەس بخات. کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوشەممەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی " محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمان بەرێوە چوو ونوێنەرانی پەرلەمانی عێراق لەم کۆبوونەوەیەدا، " یاسین ئەلیاسری"یان وەکوو وەزیری ناوخۆ و" نەجاح ئەلشمری"شیان وەکوو وەزیری بەرەڤانی هەڵبژارد. نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق هەروەها " فاروق ئەمینیان وەک وەزیری داد هەلبژارد. ئەمە لەحاڵێکدایە کە" سەفانە ئەلحەمدانی" وەزیری پێشنیارکراوی پەروەردە نەیتوانی لە نوێنەرانی نەتەوەی عێراق ، دەنگی متمانە دەس بخات. سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق ڕایانگەیاند ، وەزیرانی نوێی عێراق  لەپەرلەمان سوێندیان خوارد. دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەهدی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ کاری خۆی دەسپێکرد. بە تێپەڕینی هەشت مانگ لە دامەزرانی کابینەی عادڵ عەبدولمەهدی لە عێراق، هەروا چوار وەزاڕەتخانە بەبێ وەزیر ئیدارە دەکران. کابینەی عێراق سەرۆک وەزیرانێک و٢٢ وەزیری هەیە . لە ٢٢ وەزیری پێشنیار کراوی عەبدولمەهدی لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ تەنیا چواردە وەزیرلە پەرلەمان دەنگی متمانەیان وەرگرت.




/129