(ABNA24.com) نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکارو باری ئێران بەبێ ئاماژە دان بە چوونە دەری نایاسایی و یەکلایانەی وڵاتەکەی لەبەرجام، جارێکی تر داوای ڤاشنگتۆن لە تارانی بۆ دانووستان دووپات کردەوە.
"برایان هووک" ڕۆژی شەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی دەنگ وباسی"سی.ئین.بی.سی" لەمەر دووپات کردنەوەی هەڵوێستەکانی دژە ئێرانی ئەمریکا گوتی کەبەمەبەستی ئەمەی کە ئەو وەک گۆرینی ڕەفتار و گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانووستان ناوی لێبردووە، پێویست بە گوشارێکی لانیسەر(لانی زۆر) هەیە و سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا بە تووندتر کردنەوەی بایکۆتەکان درێژەی هەیە.
ترەمپ و کاربەدەستە پایەبەرزەکانی دەوڵەتی ئەو لە حاڵیکدا باسی وتوویژ لەگەڵ ئێران دا دەکەن لە ڤاشنگتۆن ٨ مای ٢٠١٨ بە شێوەی نایاسایی و یەکلایانە لە ڕێککەوتنی بەرجام کشایەوە و بایکۆتە ناڤۆکییەکان لە دژی ئێرانی گەڕاندەوە.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا ۆزما خامنەیی رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ١٣ـی ژوئەن لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و لیژنەی هاوڕێ جەختیکرد کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ متمانەیەکی نییە بە ئەمریکا و ئەزموونی تاڵی وتوویژەکانی پێشوو لەگەڵ ئەمریکا لە چوار چێوەی بەرجام بەهیچکلۆجێ دووپات نابێتەوە چوونکا هیچ گەلێکی ئازادە و ژیر وتوویژ لە ژێر گوشار قەبووڵناکات.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٣٦
News ID: 954310
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکارو باری ئێران بەبێ ئاماژە دان بە چوونە دەری نایاسایی و یەکلایانەی وڵاتەکەی لەبەرجام، جارێکی تر داوای ڤاشنگتۆن لە تارانی بۆ دانووستان دووپات کردەوە.