(ABNA24.com) هێزەکانی سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەن توانیان کۆنترۆڵی پێگەیەکی سەربازیی دەسدرێژکارانی سەعودی لە "جیزان" هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستان، بخەنەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی کەناڵی ئەلعالەم؛ ئەو پێگە سەربازییە کە لە بەرزاییەکانی "قەیس" لە "جیزان" هەڵکەوتووە شوێنی خۆحەشاردانی هێزەکانی سەربە حکومەتی"مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بوو.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە سەربازیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای یەمەن فڕۆکەیەکی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە پارێزگای "حەججە" لە رۆژاوای یەمەن خستەخوارەوە.
رۆژی ڕابردوو(هەینی) یش هێزە یەمەنییەکان هەواڵی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی عەرەبستانی سەعودی لە ئاسمانی ناوچەی "ئەلغازە"ی سەربە پارێزگای حودەیدەیان ڕاگەیاند.
لەهەمان کاتدا، بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سەعودی کە بەنیازبوون لە نەجرانەوە بێنەنێو خاکی یەمەن، بە ئاگری تۆپخانەی هێزە یەمەنییەکان ناچاربوون پاشەکشێ بکەن ودەیان کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعودیاش لەو هەڵمەتەدا کوژران و یان بریندار بوون.
لە بەرەی پارێزگای "زالع" لەباشوری یەمەنیش هێزەکانی ئەنساروڵڵا هەوڵی هێزەکانی سەربە هاوپەیمانی سەعودی بۆ چوونەنێو شارەکانی "قبتیە" و "ئەلئەرزەو"یان بێ ئاکام کردو توانیان سێ ئۆتۆمبیلی سەربازیی دەسدرێژکاران تێک بشکێنن و سەرنشینەکانیان بکوژن.
خەڵکی حودەیدەش بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە درێژەی پەلاماری سەربازیی هاوپەیمانیی سەعودی -ئەمریکی-ئیماراتی خۆپێشاندانیان کرد.
خۆپێشاندەران بەئاماژه بە بێ دەنگەلێکردنی کۆڕو نێوەندە نێونەتەوەییەکان لەهەمبەر تاوانکاریی دەسدرێژکاران، جەختیان کرد لەسەر درێژەی خۆڕاگریی دانیشتووانی حودەیدە هەتا پاکتاوکرانی بەتەواوەتی ئەو پارێزگایە لەبوونی دوژمنان و داگیرکەران.
حودەیدە سەرەکیترین ڕێگای گەیاندنی یارمەتی مرۆیانە بە یەمەنە.
/129
٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٩
News ID: 954295
هێزەکانی سوپاو ئەنساروڵڵای یەمەن توانیان کۆنترۆڵی پێگەیەکی سەربازیی دەسدرێژکارانی سەعودی لە "جیزان" هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستان، بخەنەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.