٢٤ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١٦
سکالای بەشگەی چینی"هوئاوی" لە وەزارەتی بازەرگانی ئەمریکا

بەشگەی هوئاوی چین لە وەزارەتی بازەرگانی ئەمریکا بە هۆی دەستگرتنی نایاسایی بە سەر کەرەستە وئامێرەکانی ئەم بەشگەیە،سکاڵای بەرزکردەوە.

(ABNA24.com)  بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕادیۆ نێو دەوڵەتی جین رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند،"سونگ لیوپینگ" بەڕێوە بەری کاروباری مافەوانی هوئاوی بە پێشکەشکردنیی سکاڵایەک بە دادگەیەک لە ئەمریکا لە دادوەر داوایکرد تا ڕوونی بکاتەوە ئایا کردەوەکانی بۆپێشگرتن لە هاوکاری هوئاوی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و بەلێندەرانی بە گوێرەی برگەکانی یاساکانی ئەم وڵاتەیە یان نا.

 دوای دەستگرتن بە سەر ئەم کەرەستە وئامێرانە لە سێپتەمبەری ٢٠١٧، بەشگەی هوئاوی ئیتلاعاتی پێویستی لەبارەی ئەو دا ئاراستەی لایەن ئەمریکایی کرد و وەزارەتی بازەرگانی ئەمریکایش بەئاگاداری ئەم بەشگەیەی گەیاند لەماوەی ٤٥ رۆژ بریار لە بارەی مەسەلەی ئیزننامەی ئەم کەرەستەیانە دەگرێت . بەڵام تابە ئێستا هیچ بریارێک لەم بارەوە نەگیراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،بەشگەی هوئاوی لەسەر ئەم بڕاویەی کە ئەم کەرەستە وئامێرانە لە دەرەوەی ئەمریکا دا بەرهەمهاتوون و ڕاگواستنەوەیان بۆ وڵاتی بەرهەمهێنەر پیویستی بە ئیزنی هەناردەکردن نییە.

ڕێکخراوەی شۆڤاری ئەمریکا(سی.ئای. ئەی) ئیدعای کردووە کە ئەم بەشگە چینییە لە سەرچاوەکانی دراوی سوپا و دەوڵەتی چین و ڕێکخراوەکانی دیکەی دەوڵەتی بۆ پەرەی چالاکییەکانی سوودی وەرگرتووە. ئەمریکا بە تووندی نیگەرانی پەرەی تێکنۆلۆژیای بەرەی پێنجەمی بەشگەی هوئاوی چینە.




/129