(ABNA24.com) وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن خوازایری پاراستنی ئاسایشی کەشتیڕانی بوو لە دەریای عومان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا وەزارەتی دەرەوەی ژاپون ڕۆژی یەکشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک جارێکی دیکە وێڕای مەحکووم کرانی پەلامار بۆ سەر دوو نەوتهەڵگر لە دەریای عومان خوازایری گەرەنتی ئاسایشی کەشتیڕانی و هات و چۆی نەوت هەڵگرعکان لە دەریای عومان بوو .
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆندا هاتووە پاراستنی ئاسایشی گەرووی هورموز بۆ دابینی ئاسایشی وزەی ژاپون ئاشتی و سەقامی ناوچەی گشت جیهان خاوەنی گرینگایەتیەکی زۆرە . کوماری ئیسلامی ئێران بە جاران ڕایگەیاند دامەزراندنی ئاسایش لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عومان لە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەیە و ڕێگا بە ئەمریکا نادات گەرووی هورموز لە باشووری ئێران نا ئەمن بکات .لە هەمان پەیوەندیدا هەواڵدەری فەرمی ژاپون کیودو ڕۆژی دووشەمە بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئاگاداری دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند بەڵگە کانی ئەمریکا لە مەڕ پەلاماری ئێران بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان بەس نیە و نابێ بەو پێیە ئێران تاوانبار بکات . لە هەمان بواردا ئانتونیو گوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش خوازیاری ئەنجامدانی لێکوڵینەوەکانی سەربەخۆ سەبارەت بە پەلاماری بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان بوو .
/129
١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٢٠
News ID: 951723
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن خوازایری پاراستنی ئاسایشی کەشتیڕانی بوو لە دەریای عومان .