(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە ئاماژە بە گرژیەکانی ئەم بەینەی نێوان ئێران و ئەمریکا و سەردانەکەی بۆ تاران رایگەیاند ، کەس شەڕی ناوێ .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ، روژی دوشەممە لەسەر لاپەڕەی خۆی لە توویتەردا نووسی : لە چەند رۆژی رابردوودا وتووێژی زۆرمان هەبوو لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی ئێران ، تەواو دیارە کەس خوازیاری شەڕ نیە .
ئەم کاربەدەستە ئاڵمانیە هەروەها گوتی : ئاڵمان پێبەندی رێککەوتنی ناڤۆکیە .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان سەرلەبەیانیی دوشەممە گەیشتە تاران ، ناوبراو لە رۆژانی رابردوودا سەردانی عێراق و ئەردەن و ئیماراتی کردووە .
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئاڵمان رایگەیاند ، سەردانی هایکۆ ماس لە ئێران بەشێک بوو لە سەردانەکەی ئەو بۆ رۆژاوای ئاسیا ئەو لەم سەردانەی دا لە بارەی رۆڵی تاران لە ناوچەی پڕ کێشەی رۆژاوای ئاسیا و رێککەوتنی ناڤۆکی وتووێژی کردووە .
/129
١٢ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:١١
News ID: 949914
وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە ئاماژە بە گرژیەکانی ئەم بەینەی نێوان ئێران و ئەمریکا و سەردانەکەی بۆ تاران رایگەیاند ، کەس شەڕی ناوێ .