(ABNA24.com)تیرۆریستان شەوی یەکشەممە شارۆچکەکانی « قەمحانە_ Qomhane» و «شیزێر_Shaizar» لە باکووری پارێزگای حەمای ڕۆژئاوای سووریایان دایە بەر شاڵاوی موشەک.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، لەم شاڵاوانەدا شارومەندێکی سووری کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەئەنجامی ئەم شاڵاوە موشەکیانە ھەروەھا زیانێکی زۆریش لەماڵ وترۆمبیل و ژێرخانە گشتییەکانی ھەردووک شارۆچکەی « قەمحانە_ Qomhane» و «شیزێر_Shaizar» کەوت.
لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە تاقمە تیرۆریستەکان دوای شکست ھێنانی یەک لە دوای یەک لە بەرامبەر سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان لە شاڵاوی بە ھاوەن و موشەک دژی شارەکانی ئەم وڵاتە ناوە.
لەم شاڵاوانەدا کۆمەڵێکی زۆری شارومەندانی سووری بە تایبەت ئافرەتان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە. سوپای سووریا لەم دواییانەدا بە یارمەتیی موستەشاریانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگریی ڕووسیا توانیویەتی دۆسیەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە وڵاتەکەی دا داخات و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەش خەریکی شکست ھێنانی یەکجارین و ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل و لایەنگرە ڕۆژئاواییەکانی لەوانە ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە.
/129