(ABNA24.com) «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سیاسەتی بایکۆتەکانی ئەمریکا بۆ بەرنگاربوونەوەی سیاسەتە دەرەوەییە سەربەخۆکانی ڕووسیایە.
لاڤرۆف وتیشی: ھۆکارێکی دیکەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ڕووسیا بۆ ململانێیەکی ناداگەرانە دەگەڕێتەوە، چونکو لایەنی بەرامبەر لە ھەوڵی ئەوەدایە کە توانایی ململانێی خۆی لە ڕێگای گوشارو بایکۆتەوە بەرز کاتەوە.
«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: ئەمریکا بەو بایکۆتانەی بەرنگاری پێکھاتنی میکانیزمێکی چەند جەمسەری لە جیھاندا دەبێتەوە.
لاڤرۆف ھەروەھا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا لە ڤێنزۆئیلادا دەستوەردانی سەربازی ناکات،وتیشی: ئەمریکا پشتی «خوان گوایدۆ» سەرکردەی نەیارانی دەوڵەتی ڤێنزۆئیل دەگرێت و واشێنگتۆن بە نیازی گۆڕینی دەستەڵاتە بە ھەر لەونێک بێت و بە سیناریۆی سەربازی ھەڕەشەو گوڕەشە دەکات.
«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕاشیگەیاند: ڕووسیا بەرژەوەندیی ئابووریی لە ڤێنزۆئیلادا ھەیە، چونکو بە قسەی ناوبراو لە ڤێنزۆئیلا کۆمەڵێکی زۆر کۆمپانیای ڕووسی ھەن کە لە بواری وزە چالاکی دەنوێنن و ھەروەھا ھێندێک گرێبەستیش لە بواری ھاوکاریی سەربازی لە نێوان ھەردووک وڵات دا ھەیە.
بە پەرە سەندنی ئاڵۆزی لە نێوان ڕووسیاو ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دەوڵەتی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھێندێک بایکۆتی بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.
............
300