ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران پاش خوێندنی نوێژی جەژن لە موسەلای ئیمام لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان چەندین خاڵیان خستەڕوو.
ڕێبەری لە خوتبەکانی نوێژی جەژندا وتیان: رێپێوانی ڕۆژی قودس کارێکی گەورە بوو. ئەم جووڵە گەورە موحاسەباتی دوژمنی تێکدا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە دۆخی لافاولێدراوەکانی وڵات و وتیان: پرسی لافاولێدراوەکان لەبیر مەکەن. دەبێ بە جیدی ئەم پرسانە پێوشوێن بگیردرێت؛ بە تایبەتی لە خووزستان کە هەوا زۆر گەرم و تاقەت پڕووکێنە.
وتیشیان: پرسی فەلەستین یەکیکە لە پرسە سەرەکییەکانی جیهانی ئیسلام؛ خەیانەتی هەندێ وڵاتی ئیسلامی بووەتە هۆی ئەوەی کە بە ئاشکرایی دژایەتی فەلەستین بکرێت.
ڕێبەری جەختیان کرد: کۆبوونەوەی ئەم دواییەی بەحرەین بە لاوازی حاکمانی بەحرەینی بۆ بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی ئەمریکایە؛ ئامانجی ئەم کۆبوونەوە ئەمەیە کە پیلانی گڵاوی ئەمریکا کە ناوی مامەڵەی سەدەیە بێتەدی.
سەبارەت بە مامەڵەی سەدەیش وتی: ئەم مامەڵە هەرگیز دروست نابێت؛ ئەمە خەیانەتێکی گەورە بە جیهانی ئیسلامە. سپاسی ئەو وڵاتە موسڵمانانە دەکەین کە دژی مامەڵەی سەدە وەستان، هیوادارین حاکمانی بەحرەین و حاکمانی سعوودیش بزانن لە چ زەلکاوێک چەقیون.
................
300