(ABNA24.com) ژێدەرە ئەمنییەکانی ئێراق شەوی ڕابردوو رایانگەیاند کە ٦ تیرۆریستی داعشیان لە ڕۆژاوای شاری موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق کوشتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ ئەو شەش داعشییە لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی ئێراق لە ناوچەی "العیاضیه" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای موسڵ کوژراون.
هێزە ئێراقییەکان لە دووشەممەی ڕابردووە ئۆپەراسیۆنێکیان بە مەبەستی پێ و شوێن گرتنی ئەو داعشییانەی دەست پێ کردووە کە خۆیان لە شاری موسڵ و دەڤەری ئەم شارە حەشار داوە و تا هەلێکیان بۆ بڕەخسێ هەڵمەتێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.
هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات
/129