(ABNA24.com) سەرۆک کۆمای عێراق لە چاوپێکەوتنی ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق خوازیاری خۆبواردن و دووری کردن لە جەنگ و گرژیی سەربازیی لە ناوچەکەدابوو .
دوێشەو بەرھەم ساڵح، لەکۆشکی سەلام لە بەغدا چاویکەوت بە "جوی ھود" ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق و سەبارەت بە دوا پێشھاتە سیاسیەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیانکرد.
سەرۆکی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بهلایهوه گرنگە گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆی فراوان بێته ئاراوه بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری و جەنگ، ھەروەھا ھەڵوێستی عێراقی سەبارەت بەقەیرانەکانی ناوچەکە دووپاتکردەوە، کە پەیوەستە بە سیاسەتی نیشتمانی و بەرژەوەندی باڵای عێراق، ھاوکات سەرۆک کۆمار داوای بە دورگرتنی عێراقی لە ھەر قەیران و ململانێ یەک لە ناوچەکەدا کرد.
/129