٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
نیگەرانیی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەردەوامبوونی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و توندی و تیژی دژی فەلەستیتیەکان

وەزیری دەرەوەی ئەندوونزیا نیگەرانیی نیشاندا لە بەرزبونەوەی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ و توندی و تیژی دژی گەلی فەلەستیین لە ناوچە داگیرکراوەکان .

(ABNA24.com) وەزیری دەرەوەی ئەندوونزیا نیگەرانیی نیشاندا لە بەرزبونەوەی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ و توندی و تیژی دژی گەلی فەلەستیین لە ناوچە داگیرکراوەکان .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی  رادیۆ تەلەفزیۆنیی  ئێران ، رێتنو مارسێدی وەزیری دەرەوەی ئەندوونزیا کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشیی لە ئەستۆدایە ، لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی ئەم ئەنجومەنە لە نیۆیۆرک گوتی ، ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بۆ راگرتنی توندی و تیژیەکانی ئیسراییل دژی خەڵکی بێتاوانی فەلەستین رێگایەک بدۆزێتەوە .

مارسێدی وتیشی ، بە داخەوە ناڕەزایەیتەکان بە شارۆچکەسازیی نایاسایی لە فەلەستین بێ ئەنجام  و رەوشی ئەلخەلیل بۆ فەلەستینیەکان خراپتر بووە .

وەزیری دەرەوەی ئەندوونزیا هەروەها جەختی کردەوە لەسەر بەرزبوونەوەی هەوڵەکان بۆ راگرتنی حاڵەتەکانی پێشێکردنی مافی مرۆڤ دژی فەلستینیەکان و پاراستنی شارومەندانی فەلسەتینی و باشکردنی رەوشی ئابووریی خەڵکی ئەم  دەڤەرە .



/129