(ABNA24.com) ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا ڕژیمی داگیرکاری زایونی بە فرۆشی چەک بە وڵاتانی پێشێلکاری مافی مڕۆڤ بۆ وێنە ئیمارات تاوانبار کرد
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی " میدل ئیست مانیتور ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتێکی نوێیدا تەلابیبی تاوانبار کرد بە فروشتنی چەک و کەرەستەی سیخووڕی بە وڵاتانی پێشێلکاری مافی مڕوڤ بۆ وێنە ئیمارات سوودانی باشووری و میانمار .
لە ڕاپۆڕتی لێبوردنی نێونەتەوەییدا هاتووە کە کومپانیاکانی ڕژیمی زایونی درێژە ئەداتە هەناردە کرانی چەک بۆ وڵاتانێک کە بە شێوەی سیستماتیک مافی مڕوڤ پێشێل دەکەن و لە زۆربەی ئەو بابەتانە ئەو چەکگەلە دوای چەن خول مامڵە کرد گەیشتووەنەتە ئامانجی خۆیان و لە ئاکامدا ئەوان چاودێری نێونەتەوەیی لە سەر ئەو ڕەوتە فریو ئەدەن . لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کەنیست و وەزارەتی شەڕی ئەو ڕژیمە داوای کرد تا چاودێری خوۆی بە سەر هەناردەی چەکەمەنی سەربازی چاودێری لێبڕائانەتر بەکار بێنێ و فەرمانگەلێکی ڕوونتر کە لە لایەن وڵاتانی ڕوژئاوایی دیکەوە کەڵکی لێ وەردەگرن جێ بە جێ بکرێت .
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەو ڕاپوڕتەدا پشتی بەستووە بە ڕاپوڕتەکانی فەرمی دامەزراوە مافەوانیەکان نە زانیاریەکانی وەزارەتی شەڕی ئیسرائیل .
/129
٢٠ ئایار ٢٠١٩ - ٠٦:٤٥
News ID: 942736
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتێکی نوێدا ڕژیمی داگیرکاری زایونی بە فرۆشی چەک بە وڵاتانی پێشێلکاری مافی مڕۆڤ بۆ وێنە ئیمارات تاوانبار کرد