(ABNA24.com) وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆشداریی دا کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە ئامادە باشیەوە بە هۆی مەترسی جموجوڵی داعش لە وڵاتە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایدەگەیەنێت کە چەکدارانی داعش لە ناو سنووری خاکی تورکیا لە جموجۆڵدان.
سۆیلو وتیشی: " لە ماوەی مانگی رابردودا چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی نائاسایی لە چالاکیدان بە جۆرێک کە بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت ئەوەندە چالاک نەبوون".
ئەوەشی ڕاگەیاند کە "هێزە ئەمنیەکانمان لە ئامادەباشیدان، چەندین ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە، بەڵام بە نهێنی ئەنجامیان دەدەن و ناهێڵین ئاشکرا بێت."
وەزیری ناوخۆی توركیا دوێنێ هەینی لەمیانی لێدوانێكدا ڕایگەیاند:"بە مەبەستی رێگریكردن لە روودانی مەترسیەكی گەورە لە وڵاتەكەدا، هێزەكانی ئاسایش لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە ئامادەباشیەكی بەردەوامدا بوون."
/129
١٨ ئایار ٢٠١٩ - ٠٥:٥٠
News ID: 942156
وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆشداریی دا کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کەوتوونەتە ئامادە باشیەوە بە هۆی مەترسی جموجوڵی داعش لە وڵاتە.