(ABNA24.com) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە سەر چەند پرسی گرینگی ناوچەکە لەوانە دۆخی ئێران گفتوگۆیان کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر لەگەڵ جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،کۆبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،هاتووە: گفتوگۆیانکردووە دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وکێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.
هەروەها وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە لە باشبوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و هەروەها باس لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کراوە.
لەو ڕووەوە هەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئاسایش و گەڕانەوەی خەلک بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان کە بە هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
لە بەشێکی دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی سووریا و دۆخی ئێستای ئێران و کێشەیان لەگەڵ ئەمریکا.
/129
١٤ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٢٧
News ID: 941308
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە سەر چەند پرسی گرینگی ناوچەکە لەوانە دۆخی ئێران گفتوگۆیان کرد.