١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٦ - ١٢:٣٨
Source: Mehrnews
پێکادانی نێوان پژاک و سپای پاسداران لە سنووری ڕۆژاوای ئێران

بە هۆی پێکادانی نێوان گرووپێک لە تیرۆریستانی پژاک و سپای پاسداران لە سنووری ڕۆژاوای ئێران، ئەو گرووپە لە نێوبرا.

 بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی مەڵبەندی نەجەف ئەشرەف هێزی زەوینیی سپا لە ڕۆژاوای ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گرووپێکی تیرۆریستی پژاک لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران لەلایەن شەڕڤانانی لیوای کۆماندۆی تیپی ئەنسارولڕەسووڵی سپاوە تێکشکێندران.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: گرووپێکی تیرۆریستی پژاک کە بە نیازی چوونە ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بوون، لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لەژێر چاودێریی هەواڵگریدا بوون و دوابەدوای پێکدادان لەگەڵ شەڕڤانانی لیوای کۆماندۆی ئەنسارولڕەسووڵ (سەلامی خوای لەسەر بێت ) لەناو بران.

لەم ئۆپراسیۆنەدا هەندێک چەک و کەرەستە و تەقەمەنیش دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha