١٦ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٣:٥٠
هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازی له پارێزگای هەڵه بجه دەکاتەوە

هێزەکانی ئەمەریکا لە کوردستاندا بەبی ئەوەی نرخێک بۆ حکومەتی هەرێم دابنێن لە هەرکوێ بیانەوێت بنکەی سەربازی دەکەنەوە

هێزەکانی ئەمەریکا لە کوردستاندا بەبی ئەوەی نرخێک بۆ حکومەتی هەرێم دابنێن لە هەرکوێ بیانەوێت بنکەی سەربازی دەکەنەوە ، ئەمجارە سەرەی هەڵەبجەیە ، بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە هەرکۆێ ببن لەوناوچەیەدا نا ئارامی و نا ئەمنی دروست دەبێت ، سەربازە ئەمەریکیەکان لە هەرشاریکدا ببن لەو شارەدا بەشوێن بێ ئەخلاقی و بێ بەندو باریدا دەگەڕێن ،

جگە لەوانەش سەربازگەی ئەمەریکا لە هەڵەبجە دا بکرێتەوە نیشانەی شەڕە لەگەڵ ئێراندا وە لەوناوچەیەدا دەزگا هەواڵگریەکان دەست بەکار دەبن بۆ کۆکردنەوەی هەواڵ بەسەر ناوچەکەوە و چالاکیەکانی یەکتر لە بەرچاو دەگرن ، ئەوەش هەردەبێتە مایەی ئاڵۆزی ناوچەکە ، هەروە ها دوێنێ بۆڵتۆن داوای لە پێنتاگۆن کردوە نەخشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئامادە بکات ، لەوانەیە ئەو سەربازگەیە لەو چوارچێوەیەدا بکاتەوە ، کە ئەوەش هیچ بەسودی ناوچەی هەڵەبجە نییە .
ئەگەر خەڵکی هەڵەبجەو ناوچەی شارەزور توانایان ببوایە دەبوو لە دژی ئەو سەربازگەیە برژانایەتە سەر شەقامەکان و بەرگریان لە دروست کردنی بکردایە .
بەڵام وا پێدەچێت نە حکومەت و نە خەڵکیش توانای ئەو جوڵانەوەیەیان نەبێت ، تا ئازارەکان نەچێژن نازانن دروست کردنی سەربازگەیەکی بێگانە بەمانای چی دێت لەکاتێکدا بێگانەکە لەگەڵ ووڵاتی هاوسێش دوژمن بێت ، کەواتە هەموو ناخۆشیە نەرینیەکان بۆ خەڵکی ناوچەکە دەبێت .