تا دێت مشتومڕەکانى کابینەى ٩ ى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەنێو پارتى دیموکراتى کوردستان و دوو ئامۆزا بەھێزەکەی ماڵباتی خاوەن بڕیاڕی ئەو حزبە، فراوانتر دەبێت، بەجۆرێک، لە ئێستادا پۆستى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکۆکییەکانى نێوان ھەردوو ئامۆزا بەھێزەکەی پارتی« نێچیرڤان بارزانى و مەسروربارزانى» خستۆتە قۆناغێکى پڕکێشەترەوە.
پۆستى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکۆکییەکانى نێوان ھەردوو ئامۆزا بەھێزەکەی پارتی« نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى» خستۆتە قۆناغێکى پڕکێشەترەوە
هەرچەندە نزیکەى مانگێکە، پەرلەمانى کوردستان، یەکەمین دانیشتنى ئەنجامداوەو پارتى دیموکراتى کوردستان کە خاوەنى ٤٥ کورسییە، ڕاسپێردراوە بۆ پێکهێنانى حکومەت، بەڵام ناکۆکییەکانى نێو ئەو حزبە و دوو ئامۆزا بەھێز و بڕیاڕ بەدەستەکە،( مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى) لەبەردەم پێکهێنانى کابینەى ٩ بوون بە ناکۆکی جدی و کاریگەر و لەڕووی واقعیەوە بەربەستی بەرجەستەیان دروستکردوە بۆ پرسی پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کەپارتی بەڵێنی دابوو، حکومەتێکی بەھێز بێت و یەکێتی نیشتیمانیش وەک سەرچاوەی ئارامی و ھەلی کار بانگەشەی بۆ دەکرد .
کابینەی نۆیەم لەبەردەم بەربەستدایە، لەکاتێکدا پارتی بەڵێنی دابوو، حکومەتێکی بەھێز بێت و یەکێتی نیشتیمانیش وەک سەرچاوەی ئارامی و ھەلی کار بانگەشەی بۆ دەکرد!
نێچیرڤان بارزانى کە لە ساڵى ٢٠٠٥ ەوە سەرۆکى حکومەتە، لەهەوڵدایە بۆ ئەوەى جارێکى تر وەک تاکە کاندیدى پارتى ببێتەوە بە سەرۆکى حکومەت، بەڵام ناکۆکییەکان لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە کە لە جێگرى سەرۆکى پارتى هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ ئەوەى لەگەڵ ئەکتیڤکردنەوەى پۆستى سەرۆکى هەرێمى کوردستاندا، دەست لە پۆستى سەرۆکى حکومەت بکێشێتەوەو ببێتە کاندیدى حزبەکەى بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم، لەبەرامبەردا مەسرور بارزانى کوڕە گەورەى مەسعود بارزانى هەوڵەکانى چڕ کردۆتەوە لە پێناو یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆکى هەرێم بۆ خۆى و مانەوەى نێچیرڤان بارزانى لەپۆستى سەرۆکى حکومەت لە کاتى ئەکتیڤکردنەوەى پۆستى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، شتێک کە بۆ نێچیرڤان بارزانی ڕەنگە چونە ژێرباری ئەستەم بێت لەبەرئەوەی پرسەکە وەک پرسی میراتگری و شوێنگرەوەی مەسعود بارزانی سەیر دەکرێت.
بۆ نێچیرڤان بارزانی ڕەنگە چونە ژێرباری ئەوەی مەسرو بارزانی ئامۆزای سەرۆکی ھەرێم بێت ئەستەم بێت لەبەرئەوەی پرسەکە وەک پرسی میراتگری و شوێنگرەوەی مەسعود بارزانی سەیر دەکرێت
له وتارێکدا کە ٢٦ ى تشرینى یەکەم بڵاویکردۆتەوە، ڕێبوار کەریم وەلى یەکێک لەو ڕۆژنامەنووسە دیارانەى پارتى کە بەنزیک لە نێچیرڤان بارزانى دادەنرێت، چوار بژاردەى خستۆتەڕوو، کە بەبڕواى ئەو رۆژنامەنووسە یەکێک لە بژاردەکان ئەوەیە: نێچیرڤان بارزانی كابینەی حكومەت پێكبێنێت، هەركاتێك پۆستى سەرۆکى هەرێم كارا كرایەوە، ئەوكاتە ئەو دەست لەكار بكێشێتەوە و مەسرور بارزانی بێتە جێگەی. هەروەها نوسیویشیەتى : " دەکرێت مەسرور بارزانی رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانیش سەرۆكایەتی شاندی دانوستانكاری پارتی بكات و چوارچێوەی دانوستاندنەكان بۆ كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی هەرێم فراوان بكات.
خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى، خولى پێنجه‌مى مولته‌زم کردووه که له کۆتایی ساڵى یه‌که‌مى کارکردنى په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوورو پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم یه‌کلایی بکاته‌وه
هێڤیدار ئەحمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى پارتى بەخەندان-ى ڕاگەیاند:" خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى، خولى پێنجه‌مى مولته‌زم کردووه که له کۆتایی ساڵى یه‌که‌مى کارکردنى په‌رله‌مان مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوورو پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم یه‌کلایی بکاته‌وه، پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێگه‌یه‌کى یاساییه‌و نه پارتى ئه‌توانێت به‌یه‌کجارى نهیهێلێت نه هیچ حزبێکى تر، بۆیه له کۆتایی ساڵى یه‌که‌مدا ده‌بێت پرسى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم یه‌کلایی بکرێته‌وه".
له‌باره‌ى ڕای ئەو کەسانەى لە ناو پارتى لەگەڵ کاندیدکردنى نێچیرڤان بارزانی-ن بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان لەکاتى ئەکتیڤکردنەوەى پۆستى سەرۆکى هەرێم، ئەو پەرلەمانتارەى پارتى وتی :" ئه‌و که‌سانه‌ى له‌ناو پارتى ئه‌و رایه‌یان هه‌یه، ئه‌وه راى شه‌خسییه، پارتى هه‌تا ئێستا بڕیارى ره‌سمى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه، هه‌تا ئێستاش له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هیچ کاندیدێک بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه".
پۆستى سەرۆکى هەرێم بۆ کورد ده‌ستکه‌وتێکى باش بوو، به‌ڵام زۆر به خراپى به‌کارده‌هات، ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌کرێت و هێزه‌کانى تریش باوەڕیان وایە، نابێت سه‌رۆکى هه‌رێم هی یه‌ک هێزى سیاسى بێت، نابێت ئه‌و پۆسته له باوکه‌وه بۆ کوڕ یان له مامەوه بۆ برازا بێت
بەشێکى تر‌ى مشتومڕەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەردانەکەى مەسعود بارزانى بۆ بەغداد و ئامادەبوونى مەسرور بارزانى لە شانى باوکى لە تەواوى دیدار‌و کۆبوونەوەکان، کە ئەوەش وەک دروستکردنى دۆستایەتى و پشتگیرى وێنادەکرێت بۆ مەسرور بارزانى لەلایەن باوکییەوە، تا لە کاتى وەرگرتنى یەکێک لە پۆستە باڵاکانى هەرێمى کوردستان، رووبەرووى ئاڵنگارى نەبێتەوەو لایەن و سەرکردە سیاسییەکانى عێراق وەک دۆستى نزیکى خۆیان و جێگرەوەی بارزانی باوک مامەڵەى لەگەڵدا بکەن.
بەبڕواى چاودێرێکى سیاسى، هەرچەندە لە داهاتوودا ئەو ئەگەرانە قابیلى روودانن، بەڵام گرنگ ئەوەیە لایەنە سیاسییەکانى تر‌ى هەرێمى کوردستان لەکاتى ئەکتیڤکردنەوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، رێگە نەدەن جارێکى تر ئەو پۆستە باڵایەى هەرێم بە حزبى بکرێتەوە.
مه‌سعود عه‌بدولخالق چاودێرى سیاسى به خه‌ندان-ى ڕاگه‌یاند: "پۆستى سەرۆکى هەرێم بۆ کورد ده‌ستکه‌وتێکى باش بوو، به‌ڵام زۆر به خراپى به‌کارده‌هات، ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌کرێت و هێزه‌کانى تریش قبوڵیان کردووه، نابێت سه‌رۆکى هه‌رێم هی یه‌ک هێزى سیاسى بێت، نابێت ئه‌و پۆسته له باوکه‌وه بۆ کوڕ و له باوکه‌وه بۆ برازا بێت، گرنگه که سه‌رۆکى هه‌رێمێک بێت، باوه‌شى فراوان بێت و جێگه‌ى هه‌مووان ببێته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر نابێت حزبى بێت".
لەبارەى ئەکتیڤکردنەوەى پۆستى سەرۆکى هەرێم کە پارتى لەچەندین کۆبوونەوەی ناوخۆیی حزبەکەیدا جەختیلێکردۆتەوە، ئەو چاودێرە سیاسییە وتى : " ئێستا نێوانى هه‌موو حزبه‌کان خراپه، بۆیه ئهکتیڤکردنهوهى ئه‌و پۆسته له ئێستادا ده‌بێته هۆى پیلانگێرى له یه‌کترى، بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زۆر رێککه‌وتن هه‌بێت، ده‌بێت له داهاتووشدا سه‌رۆکێکى وا هه‌ڵبژێرین بۆ هه‌رێم که هیچ جۆره سانسۆرێکى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌ستێکى ئه‌مین و شاره‌زا بێت".
هەر سەبارەت بە پرسى پێکهێنانى حکومەتى هەرێم و ئەکتیڤکردنەوەى پۆستى سەرۆکى هەرێم لە کۆتایی ساڵى یەکەمى ئەم خولەى پەرلەمان، ساڵح ژاژڵه‌یی جێگرى سەرۆکى جڤاتى گشتى بزووتنەوەى گۆڕان بە خەندان-ى ڕاگەیاند: له‌لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان مه‌سرور بارزانى کاندید بێت بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت یاخود نێچیرڤان بارزانى گرنگ نییه، ئه‌وه‌ى گرنگه پارتى به گشتى چى ئیراده‌یه‌کى هه‌یه بۆ قۆناغى دواى ئه‌وه".
لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان مه‌سرور بارزانى کاندید بێت بۆ سه‌رۆکى حکومه‌ت یاخود نێچیرڤان بارزانى گرنگ نییه، ئه‌وه‌ى گرنگه پارتى به گشتى چى ئیراده‌یه‌کى هه‌یه بۆ قۆناغى دواى ئه‌وه
ساڵح ژاژڵه‌یی وتیشی: "بهبڕواى من ئهکتیڤکردنهوهى ئه‌و پۆسته باش نییه، باشتر له‌وه، نهمانییهتى".
بەپێى زانیارییەکانى خەندان لە چەند ڕۆژى داهاتوودا پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجام دەدات بۆ یەکلایی کردنەوەى تاکە کاندیدیان بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
عەلى عەونى ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارتى بە خەندان-ى ڕاگەیاند:" لە چەند ڕۆژى داهاتوودا ئەنجوومەنى سەرکردایەتى کۆدەبێتەوەو تیایدا بڕیار لەسەر کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەت دەدرێت".
عەلى عەونى: راستە هەردوو ناوەکە وەک کاندید باس دەکرێن، بەڵام هیچ ناکۆکییەک نییە و لە هیچ کۆبوونەوەیەکى رەسمیدا باس لە کاندیدى پارتى بۆ ئەو پۆستە نەکراوە
لەبارەى ئەو ناکۆکیانەى لەسەر کاندیدکردنى کەسێک بۆ پۆستى سەرۆکى حکومەت لە نێوان مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى هەیە، عەلى عەونى ڕایگەیاند:"راستە هەردوو ناوەکە وەک کاندید باس دەکرێن، بەڵام هیچ ناکۆکییەک نییە، لە هیچ کۆبوونەوەیەکى رەسمیدا باس لە کاندیدى پارتى بۆ ئەو پۆستە نەکراوە".
زیاتر لە دوو مانگە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام هەتا ئێستا پارتى نەیتوانیوە کاندیدى خۆى بۆ پۆستى سەرۆکى کابینەى نۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەستنیشان بکات، لە ئێستاشدا لایەنە سیاسییەکان لە چاوەڕوانى پارتیدان، تا لەگەڕى دووەمى دانوستانەکاندا بگەنە ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانى حکومەت و پەرلەمانى کوردستان.
لەدوای پارتی لەڕووی واقعیەوە دەبێت یەکێتی قسەی جدی ھەبێت لەسەر جۆر و ئایندەی سەرۆکایەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چونکە لەو دوو پۆستە باڵایەدا لەدوای پارتی ئەو حزبە شوێن دەگرێت ھەروەکو لەڕابردوودا کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی لە ئەستۆدابوو ، ھەرچەندە یەکێتی لەو بارەوە کەمێک بێدەنگەو و بەئارامی جوڵەدەکات بەتایبەت دوای سەرکەوتنی کاندیدەکەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق وەک ئەوەی بیەوێت سارێژی برینەکانی نێوان خۆی و ھاوپەیمانە ستراتیژەکەی بکات ھەرەوەک لەلێدوانەکەی سەعدی پیرە وتەبێژی ئەو حزبە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕونی دەرکەوت کاتێک ڕایگەیاند « جارێ پارتی بریندارە»
لەدوای پارتی لەڕووی واقعیەوە دەبێت یەکێتی قسەی جدی ھەبێت لەسەر جۆر و ئایندەی سەرۆکایەتیەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵام جارێ یەکێتی، پارتی بەبریندار دەزانێت بۆیە بەئارامی جوڵە دەکات !
ھەرچۆنێک بێت ململانێکانی نێو پارتی، ململانێی بێ کاریگەری نابن بەسەر پارتی و بەسەر کوردستانیشەوە، بۆیە پێناچێت دۆخەکە ئاوا بمێنێتەوە و ڕەنگە مەشھەدەکانی داھاتوو ھەم ئامۆزاکان بەجوڵەی ڕوونتر دەکات و ھەم یەکێتیش ناچار دەکات دەسبەرداری ڕۆڵی تەماشاچی ئێستای ببێت و بەدیار ھاوپەیمانە بریندارەکەیەوە قسەی «شەراکەت و ھاوسەنگی ڕاستەقینە» بکات وەک لەدوا ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتیدا جەختی لێ کردەوە.