د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە موسوڵمانان دەکات بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەمەد، پێغەمبەری ئیسلام.
لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە، سەرۆک بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە موسوڵمانان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ڕەحمەت و ڕێنیشاندەر، محەمەدی کوڕی عەبدولڵا (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی عێراقیەکان و موسوڵمانانی جیهان دەکەم".
هەروەها پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کردووە کە پەیامی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلامیان هەڵگرتووە لە ئاشتی و دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکێتی گەل.
