ئەمڕۆ دووشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەستى پێكردو یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا.
بەپێی زانیارییەكان، سبهینێ سێ شهممه ڕێكهوتى 6-11-2018 مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی خەندان، رۆژی چوارشەممە ڕێكهوتى 7-11-2018 دەست بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.
پێنجی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی حهوتى فەرمانبەرانى دەستیپێكرد و دابەشكردنی مووچەش تا 25ی مانگ بەردەوام بوو.