له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی رایگه‌یاند: "تاكو كێشه‌ی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی چاره‌سه‌ر نه‌كرێیت ئاژانسی (UNRWA) سەر بە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی به‌رده‌وام ده‌بێت و سیاسه‌تی زۆربایی ئه‌مریكا قبوڵ ناكرێت و كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی زۆر وڵاتی به‌دوادادێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئیداره‌ی فه‌ڵه‌ستین بۆ پاراستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئوردن كار ده‌كات.
ریاز مالیكی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پشتگری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین به كێشه‌ی په‌نابه‌رانیشه‌وه كرده‌وه و داوای له وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد بۆ پاراستنی ئاژانسەکە به په‌له بكه‌ونه خۆ.
پیش‌تر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر ناوێرت رایگەیاند، لەمەولاوە ولاتەکەیان هیچ چەشنە یارمەتییەک پێشکەش بە ئاژانسی (UNRWA) سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ناکات کە بە مەبەستی یارمەتی بۆ پەنابەرە فەڵەستینییەکان دامەزراوە.
ناوێرت لە راگەیەندراوێکدا بۆ رای گشتی، جەختی لەوە کردبوویەوە کە ئەمریکا هیچ یارمەتییەک پێشکەش بە (UNRWA) ناکات و رایگەیاندووە: "لە مانگی کانوونی دووەمدا 60 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە ئاژانسەکە کراوە و ئەمریکا بڕیاری داوە چیتر بەشێکی زۆری ئەم ئەرکە قورسە نەگرێتە ئەستۆ".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە کە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی کارکردنی ئاژانسەکەی کردبوو.
ئاژانسی (UNRWA) ساڵی ١٩٤٩ بەبڕیاری کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەمەبەستی یارمەتیدانی پەنابەرە فەڵەستینییەکان لە ئوردن، سووریا، لوبنان، کەناری رۆژئاوا و کەتی غەززە، دامەزراوە.