٣١ ئاب ٢٠١٨ - ١٠:٥٢
ڕۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیلی پەردەیەکی تری هەڵدایەوە

دانپیانانی ئاژانسی هەواڵی هائارێتسی ئیسرائیل بە یارمەتیدانی ئیسرائیل بە سوپای میانمار لەکوشتنی موسوڵمانانی میانماردا

ئاژاسی هەواڵی سەهیۆنی هائارێتس ڕونیکردەوە پەیمانێک لە نێوان ڕژێمی زایۆنی ئیسرائێل وە حکومەتی میانماردا هەیە بۆ بەشداریکردنی ڕژێمی سەهیۆنیستی لە کوشتاری بەکۆمەڵی موسوڵماناندا

لەدرێژەی ڕونکردنەوەکانیدا ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت لە نێوان ڕژێمی زایۆنی وە حکومەتی میانماردا پەیمانی پرچەک کردنی سوپای میانمار بەسراوە لەگەل ڕژیمی زایونیدا بە مەرجی کوشتاری بەکۆمەڵی موسوڵمانانی ڕوهێنگیا ، ئەوە لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتوەکان حکومەتی میانماری تۆمەتبارکردبوو بە کوشتاری بەکۆمەڵی کەمینە دینیەکانی موسوڵمان لەو ووڵاتەدا .

ڕۆژنامەی هائارێتس پەردەی لەسەر ئەو پەیمانە پیسەی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حکومەتی میانماردا بۆ کوشتنی بەکۆمەڵی موسوڵمانان لە ویلایەتی ئاراکان هەڵدایەوە

ئەو ڕۆژنامەیە بە پێی ڕونکردنەوەی کۆتایی گروپی دۆزینەوەی ڕاستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان میانمار کە هێرشی دست درێژی بەکۆمەڵی جنسی و کوشتاری بەکۆمەڵ لەو ووڵاتەدا بەبەڵگە سەلمێنراوە ئاماژەی کردوە کە تەنانەت مناڵان و شیرەخۆرەکانیش لەلایەن حکومەتی مینمارەوە کوژراون لەلایەن ڕژێمی میانمارەوە ،هەروەها ئاماژە بە گوموگۆڕکردنی موسوڵمانان دەکات لەلایەن چەکدارەکانی حکومەتی میانمارەوە ،

هەروەها گروپی دۆزینەوەی ڕاستیەکانی نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئاماژەی بەو تاوانانە کردوە و بە دەست درێژی بۆ سەر مرۆڤایەتی باسی کردوە

هەروها هائارێتس دانبەوەدادەنێت کە ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئیسرائیلی تاوانبارکردە بە پڕچەک کردنی سوپای میانمار و هاوکارییان بۆ کوشتی بەکۆمەڵی موسڵمانانی میانمار .

لە ساڵی ۲۰۱٥دا مین اونگ هیلاینگ فەرماندەی سوپای میانمار لەسەردانێکیدا بۆ تەلئەبب باسی دیداری خۆی کرد لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی ڕژێمی مرۆڤ کوژی زایۆنیدا و باسی لە ڕێکەوتنێک کرد بۆ کڕینی چەک لە ئیسرائیل بە بەهای دەیان ملیون دولار

هێزەکانی دەریایی ڕژێمی میانمار کەشتیەکی جەنگی و موشەکی هەوا بە هەوا و تۆپخانەیان لە ڕژێمی ئیسرائیل کڕیوە ، هەروەها کۆمپانیایەکی زایۆنی فڕۆکە جەنگیەکای میانماری چاکسازی کردووە و پەرەی پێداون دوای ئەوەیش وەزاەتی جەنگی زایۆنی لە ڕاهێنان وپەرەپێدانی تواناجەنگیەکانی سەربازەکانی میانماردا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوە