ئەو پارەیەی حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دیاری كردووە دوێنێ گەیشتە هەرێمی كوردستان و سبەی زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.
بڕی ئەو 317 ملیار دینارەی حكومەتی عیراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دیاری كردووە گەیشتۆتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
سەرچاوەیەكی باڵای حكومی ئاشكرای كرد، بڕیارە سبەی پێنج شەممە 16-8-2018 ئەو وەزارەت و دەستانەی مووچەی مانگی پێنج-یان وەرنەگرتووە، مووچەیان پێ بدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، سبەینێ ئەم وەزارەت و دەستانە مووچە وەردەگرن:
1. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
2. وەزارەتی كارەبا
3. وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
4. وەزارەتی پلاندانان
5. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
6. وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
7. وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
8. وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
9. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
10. وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
11. دیوانی چاودێری دارایی
12. دەستەی مافی مرۆڤ
13. دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
14. دەستەی ژینگە
15. دەستەی وەبەرهێنان
16. دەستەی دەسپاكی
17. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی
18. دەزگای مین
هاوكات بڕیارە سبەینێ مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكە دابەش بكرێت و هەفتەی داهاتووش لە پێش جەژنی قوربان مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەش بكرێت.