سه‌رچاوه ئه‌مریکایی و عه‌ره‌بییه‌کان له هه‌وڵی ترامپ بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوێکی ئه‌منیه‌تی و سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس، میسر و ئه‌ردۆن بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران هه‌واڵیان داوه. کۆشکی سپی داوای کردووه تاکوو هاوکاری مووشه‌کی و سه‌ربازی و دژه تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه په‌ره بسێنێت.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆشکی سپی وه‌ک ناتۆی عه‌ره‌بی باسی لێوه ده‌کرێت. ده‌وڵه‌تی ترامپ هیواداره له ۱۲ و ۱۳ی ئۆکتۆبه‌ر به فه‌رمی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌مریکا به نه‌مانه وه‌رگرتن له ناتۆ له دوای ڕێکخراوێکی سه‌ربازی به ناوی هاوپه‌یمانی ستراتیژیکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه بۆ دژایه‌تی کردنی ئێران. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ساڵی ڕابردوو له میانه‌ی سه‌فه‌ری ترامپ بۆ عه‌ره‌بستان باسی لێ‌کرا، به پێی پاگه‌نده‌ی به‌رپرسانی کۆشکی سپی ئامانجی ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و تووندڕه‌وی ئێران و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که گه‌ڵاڵه‌کانی پێشووی ئه‌مریکا بۆ پێکهێنانی وه‌ها ڕێکخراوێک شکستی هێناوه و هێشتا ڕوون نییه چۆن ده‌یانه‌وێت ڕووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بی له ناوچه‌که و یه‌مه‌ن و سووریا به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌یه. ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس، میسر، ئه‌ردۆن و ئه‌مریکا له خۆ ده‌گرێت.
به‌ڵام ئیمارات و عه‌ره‌بستان ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌یه به‌ڵام قه‌ته‌ر ئاسته‌نگی یه‌که‌می ئه‌م په‌یمانه‌یه که گه‌وره ترین بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که له‌م وڵاته دایه، ئه‌مریکا نیگه‌رانه که ناکۆکی نێوان دۆحه و ۴ وڵاتی عه‌ره‌بی وه‌ک میسر، عه‌ره‌بستان، به‌حره‌ین و ئیمارات ببێته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م دروست بوونی ناتۆی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌رچی ڕیاز و ئه‌بوزه‌بی ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌م ناکۆکیانه نابێته ئاسته‌نگ.
عه‌مانیش ئاتهنگێکی دیکه‌یه چون په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و ناتوانێت زۆر دژایه‌تی ئێران بکات، هه‌ڵبه‌ت عه‌مان په‌یوه‌ندی باشیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه که عه‌مان چ هه‌نگاوێک هه‌ڵده‌گرێت؟
گومانی تێدا نییه که ئیسڕائیل له ته‌نیشت ئه‌مریکا و عه‌ره‌به میانه‌ڕۆکان ڕۆڵی ده‌بێت له دروست کردنی ئه‌م هاوپه‌یمانییه. ئه‌وه‌ی که ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین لێینراوه ئامانجیه‌تی که ئیسڕائیلیش له ناتۆی عه‌ره‌بی به‌شدار بێت.
به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه که دوژمن ئیسڕایله و له ساڵانی ڕابردوو هیچ باس و قسه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به په‌یمانی به‌رگری عه‌ره‌بی له دژی ئیسڕائیل نه‌کراوه. یان بۆچی بابه‌تی ڕێککه‌وتنی سه‌ده و یاسای ده‌وڵه‌تی یه‌هود لای عه‌ره‌به‌کان گرنگی نییه و ناتۆی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌م کێشه‌یه ساز ناکه‌ن؟
ڕۆژ له دوای ڕۆژ کاره‌کانی دژ به قودس زیاتر ده‌بێت و شارۆچکه‌کان په‌ره ده‌سێنێت بۆ هیچ ده‌نگێک له‌مباره‌وه نابیسرێت؟ نه‌وه‌ی نوێی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ په‌یمانێکی مه‌ترسیدار ڕووبه‌ڕوون که ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ک دژایه‌تی تیرۆر و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران له ناوچه‌که ئه‌م مه‌ترسیانه ده‌شارێته‌وه. گومانی تێدا نییه که داگیرکاری، گه‌ماڕۆدان و نه‌ژادپه‌ره‌ستی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ سه‌ر فه‌له‌ستین، ئه‌ردۆن و ئه‌منیه‌تی عه‌ره‌بییه.
له هه‌ر حاڵ‌دا له‌م دۆخه که شه‌ڕی نێونه‌ته‌وه‌یی له سووریا و یه‌مه‌ن به شێوازێکی تایبه‌ت و قه‌یرانی دۆحه و وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی بوونی هه‌یه، ئه‌مریکا له ناتۆی عه‌ره‌بی ڕوونوێنی ده‌کات.ئه‌مریکا له‌م ڕێکخراوه‌یه سه‌ره‌تا بۆ به‌رژوه‌ندی ئیسڕائیل و دواجار بۆ ئامانجه‌کانی خۆی سوودی لێده‌بات.
ئه‌مریکا به دروست کردنی دوژنێکی خه‌یاڵی به ناوی ئێران بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌که له دوای ئه‌وه‌یه که عه‌ره‌به‌کان به‌رده‌وام پێویستیان به واشنتۆن بێت و چه‌کیان لێ بکڕن و به‌م کاره ئامانجه‌کانی خۆیان به‌دی بێنن.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌م هاوپه‌یمانییه قه‌یرانی سووریا و یه‌مه‌نه، ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان له یه‌مه‌ن و سووریا شکستیان هێناوه و هه‌ر به‌م هۆیه ده‌یانه‌وێت به‌م ڕێکخراوه‌یه شکسته‌کانی خۆیان بشارنه‌وه. ئه‌مانجی ئه‌مریکا له هه‌نگاوی یه‌که‌م جێگیر کردنی بوونی واشنتۆن له ناوچه‌که‌یه و سه‌رمایه‌دانه‌ری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و بۆ ئه‌مریکاییه‌کان. ئه‌مریکا له دوای ته‌وازۆن و ده‌ست گرتن به سه‌ر ئابووری ناوچه‌که‌یه.
عه‌بدولباری عه‌توان له‌مباره‌وه نووسی: ده‌نگۆی مێدیایی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به هێرشی حوسییه‌کان بۆ سه‌ر که‌شتییه نه‌وت کێشه‌کانیان یارمه‌تیان ده‌دات تاکوو ئه‌م هاوپه‌یمانییه به یارمه‌تی ئه‌مریکا ساز بکه‌ن. به‌ڵام پرسیاری زۆر هه‌یه ئایا میسر و ئه‌ردۆن ته‌ڤڵی ده‌بن؟ په‌یوه‌ندی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه چییه، ئایا ده‌بێته ئه‌ندامی ئاشکرا یان به نه‌هێنی ده‌بێته ئه‌ندام؟ له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگی قه‌ته‌ر چی ده‌که‌ن که ناکۆکی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه؟ ئایا قه‌ته‌ر ده‌ست له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌شۆرێته‌وه، ئایا بنکه‌ی ئاسمانی ئه‌مریکا به بودجه‌ی یه‌ک ملیار و نیو له دۆحه ده‌بێته بنکه‌ی سه‌ره‌کی له هه‌ر جۆره شه‌ڕێک له داهاتوو له دژی ئێران؟
عه‌توان زیادی کرد: ڕه‌نگه زوو بێت وڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه چون گه‌ڵاڵه‌که‌ی ئه‌مریکا هێشتا ڕوون نییه، به‌ڵام به دووری نازانین که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا له دژی ئێران و دروست کردنی ترس له ئێران له نێوان عه‌ره‌به‌کان بۆ باج وه‌گرتن له وڵاتانی عه‌ره‌بی بێت.
ئه‌و زیادی ده‌کات: ئه‌م په‌یمانه نوێنه ئامێرێکی نوێیه بۆ وه‌رگرتنی سه‌دان ملیار دۆلار له وڵاتانی که‌نداوی فارس به بیانۆی به‌هێز کردنی توانی به‌رگری و ئاماده بوون بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران. ئه‌م وڵاتانه ناتوانن دژی داواکاری ئه‌مریکا بوه‌ستنه‌وه، به ئه‌گه‌ری زۆر دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ش له واشنتۆن خهزانهکهیان خاڵی ببێته‌وه، ئه‌ویش به هۆی تیچووی زۆری داواکاری سه‌ربازی ئه‌مریکا.
له هه‌ر حاڵ‌دا ناتۆی عه‌ره‌بی زیاتر له‌وه‌ی عه‌ره‌بی بێت و داواکارییه‌کی ئه‌مریکاییه. واشنتۆن له عه‌ره‌به‌کان بۆ دژایه‌تی خۆیان له ژێر ناوی مه‌ترسی ناوچه‌که سوود ده‌بات. ئه‌مریکا هه‌ر که‌سێک له به‌رژه‌وه‌ندی واشنتۆن و ئیسڕائیل نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. ئامانجی ئه‌مریکا فرۆشتنی چه‌ک و ده‌ست گرتن به ناکۆکی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێرانه و تاکوو ئێسته‌ش چه‌کی زۆری به‌م بیانۆیه به وڵاتانی عه‌ره‌بی فرۆشتووه.
ئامانجی سه‌ره‌کی باج گرتن له عه‌ره‌به‌کان، خزمه‌ت به ئیسڕائیل، په‌ڕاوێز خستنی دۆزی فه‌له‌ستین و فرۆشتنی ده‌یان ملیار چه‌ک به ناوچه‌که‌یه.
به ڕای شاره‌زایانی سیاسی ناتۆی عه‌ره‌بی داهاتوویه‌کی باش و ڕوونی نابێت و ئامانج له‌م هاوپه‌یمانییه نوێیه ناسه‌قامگیر کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و په‌ره‌دان به کێشه‌کان له لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌یه.