١٠ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٠:٥٢
من البحر الی النهر

تەنیا ڕێگاچارەی کێشەی فەلەستین گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان، بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمێکی گشتداگر و ئازاد و هێنانەدیی ستراتژیی فەلەستین «من البحر الی النهر»

بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بە ئیدانە کردنی بڕیاری نایاسایی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە بۆ بەیتولموقەدەس و شەرعییەت دان بە قودسی پیرۆز وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی، ڕایانگەیاند: ئازادیی بەیتولموقەدەس و داکۆکی لە گەلی موسڵمان و زوڵم لێکراوی فەلەستین ئێستایش هەر ئەولەوییەتی سەرەکیی جیهانی ئیسلامە و هەر هەنگاوێک کە بیهەوێ ئەو ئەولەوییەتە بخەوشێنێ و بیر و ڕای گشتیی ئۆمەتی ئیسلامی لە سەر ئەو ئەولەوییەتە نەهێڵێ، ئیدانە دەکرێ.

بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس بە ئیدانە کردنی پیلانی ناسراو بە سەودای سەدە، جەختیان کرد: تەنیا ڕێگاچارەی کێشەی فەلەستین گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان، بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمێکی گشتداگر و ئازاد و هێنانەدیی ستراتژیی فەلەستین «من البحر الی النهر» بووە و هەرچەشنە ڕێگاچارەیەکی بەدیل بۆ بەردەوام کردنی داگیرکاریی و جەنایەتی جێی شەرمەزاریی ڕژێمی ساختەی زایۆنی، دەبێتە هۆی بنپێ کرانی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین.