٤ نیسان ٢٠١٨ - ١٢:٣٦
ئەردۆغان و پۆتین و رۆحانی كۆدەبنەوە

كۆبوونەوەی لووتكەی سێ قۆڵی سەرۆكانی توركیاو روسیاو ئێران لەبارەی سوریا

كۆبوونەوەی لووتكەی سێ قۆڵی سەرۆكانی توركیاو روسیاو ئێران لەبارەی سوریاوە لە كۆشكی كۆماری لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ هەریەكە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیاو حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی سوریاوە كۆببنەوە.

ئاماژە بەوەكراوە، بڕیارە لە راگەیەندراوێكدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە ئاگربەست و راگرتنی پێشێلكارییەكان و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سووریا بكرێتەوە.

چاوەڕێ دەكرێت لە راگەیەنراوی هاوبەشی لووتكەی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران لەبارەی سوریا جەخت بكرێتەوە لەسەر بەردەوامیدان بە ئاگربەست، راگرتنی پێشێلكارییەكان و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سووریا بكرێتەوە ھاوشێوەی راگەیەنراوەكانی پێشوو.