بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ئاشکرای کرد: سووریا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکییەکان لە پێوەندی لە گەڵ بوونیان لە سووریا گومانی هەیە. مسکۆ لە بەشداری کوردەکان لە هەر ئۆپراسیۆنێکی سازشکارانەی سیاسی لە سووریا پاڵپشتی دەکات و پێی وایە چارەسەری قەیرانی سووریا بە بێ بەشداری کوردەکان مومکین نییە.
ناوبراو وتی کە تەواوی گرووپە سوورییەکان لە دانوستانی ئاستانە بەشداری دەکەن. تەواوی سوورییەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووچی داوایان کرد کە پێشەکی چاکسازی یاسای بنەڕەتی دروست بکەن.
لاڤرۆف لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات بە کەڵک وەرگرتن لە پێکهێنانی دەسەڵاتێک بۆ کوردەکان لە ناوچەیەکی بەربڵاو، سەروەریی سووریا لەناو ببات.
...........
300
١٤ شوبات ٢٠١٨ - ١٩:٤٨
News ID: 881972
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند کە بە بێ بەشداری کوردەکان قەیرانی سووریا چارەسەر نابێت.