بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی حكومی و كونسوڵخانه‌ی بیانی لهكابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕوویداوه، به‌هۆیه‌وه 40 كه‌س كوژراون و 120ـ ی دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌سره‌ت ڕه‌حمانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامدراوه، وتیشی “بهلانیكهمهوه ته‌رمی 40 قوربانی گهیهنراوته نه‌خۆشخانه‌كان و نزیكه‌ی 120 كه‌سی ترش برینداربوون”.
هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌و ڕوونكردنهوهیداو ڕایگه‌یاند: ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتنی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك باره‌گای وه‌زاره‌ته‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند.