بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵ دەری میدیای العهد لبنان دوای دروست بونی شەڕو پێکدادانی چەکداری لە زیندانی حائری شاری ڕیاز لە سعودیە سێ شازادەی سعودی و حەوت چاودێری زیندانەکە کوژران.
بەپێی ئەم هەواڵە لەکۆتایی ئەم شەڕوپێکدادانەدا ئەو شەقامانەی بە زیندانی حائر کۆتاییاندیت بەسترا و ڕێگری لە هاتوچوی خەڵکی دەگیراو بەتەواوی کۆنترۆڵ کران ،ژمارەیەکی زۆر هێزی دژە شۆڕش لە شاری ڕیازدا بڵاوکرانەوە.
لەپێش ئەم پێکدادانەدا یانزە شازادەی سعودی لەبەر گرانکردنی ووزەی کارەبا بۆ سێ بەرامبەری بەهای ئەو وزوە لە لایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە لەخوپیشاندانێکدا لەبەرامبەر کۆشکی الحکم ی ڕیازدا گردبونەوەیەکی ناڕەزابونیان ئەنجام دا وە لەلایەن گاردی شاهنشای یەوە دەسگیرکران وگوێزرانەوە بو زیندانی حائر.