بەپێی هەواڵ دەری هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هادی عه‌لی وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كگرتوودا بڕیاردراوه داوا بكرێت لیژنه‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانی كوردستان دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كانی ناو خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
هادی عه‌لی وتی: “داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌زویی به‌ده‌نگ داواكاری خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات”.وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راشیگه‌یاند كه “سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ حكومه‌ت داده‌نێن بۆ جێیه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و تا 15ی مانگی داهاتوو مۆڵه‌ت ده‌ده‌ینه حكومه‌ت”.